شۆخان به‌ سوپه‌رهاتریكه‌وه‌ چووه‌ خولی‌ سعودیه‌

10:36 - 2022-10-16
وەرزش
301 جار خوێندراوەتەوە

سۆزیار یوسف

شۆخان نوره‌دین، یاریزانی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق رووی‌ له‌ خولی‌ سعودی‌ كردو له‌ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی‌ به‌ درێسی‌ شینی‌ یانه‌ی‌ هیلالی‌ سعودی‌ توانی‌ سوپه‌ر هاتریك تۆماربكات. 
شۆخان، رۆژی‌ هه‌ینی‌ به‌ ره‌سمی‌ وه‌ك یاریزانی‌ یانه‌ی‌ هیلالی‌ سعودی‌ ناسێندرا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌ مێژوییه‌كانی‌ سعودیه‌و ته‌نانه‌ت وڵاتانی‌ عه‌ره‌ب و جیهانیش ، هه‌ر له‌ یه‌كه‌م جه‌وله‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ ژنانی‌ یانه‌كانی‌ سعودیه‌  كه‌ هه‌شت یانه‌ به‌شدارده‌بن و به‌ سیستمی‌ چوون و هاتن ده‌بن یارییه‌كانی‌ ، شۆخان توانی‌ سوپه‌ر هاتریك له‌سه‌ر تۆڕی‌ یانه‌ی‌ شه‌باب تۆماربكات كاتێك یانه‌كه‌ی‌ 4-2 براوه‌ بوو.
شانبه‌شانی‌ شۆخان دوو یاریزانی‌ تری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق روویان له‌ خولی‌ سعودیه‌ كرد كاتێك زه‌ینه‌ب عه‌باس رووی‌ له‌ ئیتحادو ته‌باره‌ك ره‌حمانیش چووه‌ یه‌مامه‌وه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان