سه‌رۆك كۆمار پێشوازیی له‌ باڵیۆزی ئێران له‌ عیراق دەکات

04:43 - 2022-10-16
عیراق
405 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەکشەممە 2022/10/16 د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازی کرد لە بەڕێز محەممەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە عیراق.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئێران پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆمار كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆك كۆماری عیراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێیەكانیدا، تەئکیدیشی كردەوە لەسەر پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ عیراق لە بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.
هەر لەو دیدارەدا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و رێگاكانی په‌ره‌پێدانیان کرا و هەردوولا جه‌ختیان کردەوە له‌سه‌ر گرنگی چه‌سپاندنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان