كاروانەكەی نایاب كەوتەڕێ

11:00 - 2022-10-17
وەرزش
183 جار خوێندراوەتەوە

هەرێز جەمال 

یارییەكانی یەكەم جەولەی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان  كران، ئەمساڵیش 15 یانە لە سەرتاسەری كوردستانەوە ركابەری بۆ بەرزكردنەوەی قەڵغانی خولەكە دەكەن كە وەرزی رابردوو یانەی سیروانی نوێ بووبە پاڵەوانی ئەم خولە.
لەم جەولەیەی یارییەكاندا یانەی هەندرێن زۆرترین گۆڵی تۆماركرد كاتێك بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە سۆرانی بردەوە، بەوەش زەنگی ئاگاداركردنەوەیان بۆ تەواوی تیپە بەشدارەكانی خولەكە لێداو دەیانەوێت ئەو هەلەی وەرزی رابردوو لەدەستیاندا و پلەی دووەمیان دەستەبەر كرد، ئەم وەرزە دووبارە نەبێتەوە.
هەرچی سەید سادقە كە بە یانە پڕ جەماوەرەكە ناسراوە، لە هەنگاوی یەكەمیدا هاندەرانی بێ ئومێد كرد كاتێك لە یاریگەی خۆی بە گۆلێكی بێ وەڵام تووشی شكست هات، چوارقوڕنەی تازە میوانیش دوور لە چاوی هاندەرانی بە گۆڵێك لەگەڵ ئارارات یەكسانبوو، هەرچی پێشمەرگەی هەولێری پاڵێوراویشە بۆ نازناوەكە، لە یەكەم دەركەوتنیان 2-1 توانیان لە ئاكرێ ببەنەوە .
دەربەندیخانیش كە ئەم وەرزە هەرێم بورهانی كردۆتە راهێنەر، لە یەكەم وێستگەی نایاب توانیان 2-0 لە برایەتی ببەنەوە، لە یارییەكی تری هەمان جەولەدا، دهۆك بە گۆلێكی بێ وەڵام لە شێروانەی بردەوەو چەمچەماڵیش لە یاریگەی خۆیدا بە بێ گۆڵ لەگەڵ شەقڵاوە یەکسان بوو.
یەكەم گۆلی وەرزی نوێی خولی نایاب، ئەحمەد كەریم- ی یاریزانی یانەی دهۆك لەر تۆڕی شێروانەدا تۆماریكرد، ئیسماعیل یاسینی یاریزانی ئاراراتیش خێراترین گۆڵی ئەم وەرزەی لە ماوەی 45 سانیەدا لە تۆری چوارقوڕنەدا تۆماركرد، ئەحمەد فازڵی یاریزانی چەمچەماڵیش بووبە خاوەنی یەكەم كارتی سووری ئەم وەرزە .
رۆژانی چوارشەممە و پێنجەشەممەی ئایندەش جەولەی دووەمی یارییەكانی ئەم خولە دەكرێن و یارییەكانیش بەمشێوەیە دەبن: 

چوارشەممە 19-10-2022 
*
سیروانی نوێ × دهۆك.
*شێروانە  × هەندرێن.
*چوارقوڕنە × چەمچەماڵ.
*ئاكرێ × ئارارا.

پێنجشەممە 20-10-2022
*
سۆران × دەربەندیخان.
*زاخۆ × پێشمەرگەی هەولێر.
*برایەتی ×سەیدسادق.
شەقڵاوە چاوەڕوان دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان