ئەمڕۆ گوادالاخارا دەستپێدەكات

11:07 - 2022-10-17
وەرزش
320 جار خوێندراوەتەوە

تیشکۆ

پاش تەواو بوونی زۆربەی ماستەرزەكان و هەر چوار گراند سلامەكانی تێنسی سەرزەوی بۆ وەرزی 2022، ئێستا تەنیا ماستەرزی شەنگهای بۆ كوڕان و دوو پاڵەوانێتیی كۆتایی وەرزی كوڕان و كچان ماون بكرێن، ماستەرزی شەنگهای 31/10 لە چین دەستپێدەكات، سەبارەت بە دوو پاڵەوانێتییەكەی کۆتایی وەرزیش، یەكەمیان نیتۆیە بۆ كوڕان كە لە ئیتاڵیا 13/11دەستپێدەكات، دووەمیشیان گوادالاخارایە لە مەكسیك و بۆ كچانە و ئەمڕۆ دووشەممە 17/10 دەستپێدەكات و تا 25/10 بەردەوام دەبێت.
بەر لە دەستپێكردنی ئەم دوو پاڵەوانێتییەی كۆتایی وەرز، چەند پاڵەوانێتییەكی 250 خاڵی بەردەوامن كە وەك پرۆڤەی یاریزانانی كوڕ و كچەكانە بۆ ئەو دوو پاڵەوانێتییەی كۆتایی وەرز، گرنگترین دوو پاڵەوانێتیی 250 خاڵ یەكەمیان بۆ كوڕانەو ئەوی تریان بۆ كچانە، دیارترین كوڕو كچە یاریزانەكانی جیهان تیایدا بەشداریی دەكەن (سان دییگۆ لە ئەمریكا بۆ كچان)  و (خیخۆنە لە ئیسپانیا) و ئەمیان بۆ كوڕانە.
ئەم دوو پاڵەوانێتییە هەنگاو بەرەو كۆتایی دەنێن، هەوردووكیان دەبێت دوێنێ یەكشەممە كۆتاییانهاتبێت، هەردوو یاریی پێشكۆتایی سان دییگۆ دەبێت بەمشێوەیە كرابن:

سان دییگۆ
*
ئیگا شیڤیۆنتك-پۆڵەندا×جیسیكا بیگۆلا-ئەمریكا.
*دانێلڵا كۆلینز-ئەمریكا×دۆنا ڤیكیچ-كرواتیا.

خیخۆن
سەبارەت بە پاڵەوانێتیی خیخۆن دوو یاریی پێشكۆتایی كران و هەردوو براوەی ئەم دوو یارییە دەبێت یاریی كۆتاییانكردبێت.
*ئەندریە رۆبۆلیڤ—روسیا(2)×(0)دۆمنیك سیم-نەمسا.
*سیباستیان كۆردا-ئەمریكا(2)×(0)ئارسەر ریندرتیچ-فەرەنسا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان