سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌ باڵیۆزی ئەمریکا له‌ عیراق ده‌كات

05:22 - 2022-10-18
عیراق
434 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک د.لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2022، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازیکرد لە ئیلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق.
له سەرەتای دیدارەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا پیرۆزبایی لە سەرۆك كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری عیراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست له ئەرکەکەیدا، جەختیشیكردەوه لەسەر پابەندبوونی وڵاتەكەی بەپاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەقامگیری عیراق و سەلامەتی هاووڵاتیانی.
هەر لەو دیدارەدا، ئەو پەیوەندییە دووقۆڵیانە گفتوگۆی لەبارەوە کرا کە هەردوو وڵات پێکەوە گرێدەدات، هەروەها گرنگی بەهێزکردنیان کە جێگەی گرنگی هەردوولان و  بنەماکانی هەماهەنگی و هاریکاریش بەهێزدەکات لە تەواوی بوارە جیاوازەکان بەتایبەتی بواری سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات و گەل دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان