سەرۆکی کۆمار پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دەکات

04:27 - 2022-10-19
عیراق
310 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆمار د.لەتیف رەشید رۆژی چوارشەممە 19ی ئۆکتۆبەری 2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازیکرد لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ. 
لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆمار، هیوای سەرکەوتنی و بۆ خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا.
سه‌رۆك كۆمار سوپاس محه‌مه‌د شیاع سودانی کرد و پیرۆزبایشی لێکرد به‌بۆنه‌ی ئەوەی راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا.
لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی گشتیی وڵات کرا، هەردوولا جەختیان کردەوە لە گرنگی یەكخستنی نیشتمانی و كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ كە رووبەڕووی ئەو ئاستەنگانە ببێتەوە کە روبەڕوی وڵات دەبێتەوە و كار بکات بۆ خزمەتكردنی گەلی عیراق و باشتركردنی گوزەرانیان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شکۆمەند بۆیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان