سۆزیار یوسف
یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كوردستان بۆ وه‌رزی 2022 – 2023 له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ده‌ستپێده‌كات و یانه‌ی سلێمانیش پاش كشانه‌وه‌ی له خولی نایابی عیراق بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێت به به‌شداریكردن له خولی كوردستان قه‌ره‌بووی به‌شداریكردن بكاته‌وه.
سبه‌ی هه‌ینی 21-10-2022، ده‌ست به‌یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه ده‌كرێت، له‌خوله‌كه‌دا شه‌ش یانه به‌شدارن و یارییه‌كانیش به‌شێوازی خول وبه پێنج جه‌وله به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیاره سبه‌ی له یه‌كه‌م جه‌وله‌ی یارییه‌كان له هۆڵی كۆیه سه‌عات 2:30ـی پاشنیوه‌رۆ سلێمانی ببێته میوانی كۆیه.