ئاكار نه‌جم
جاكی كۆگان " Jackie Coogan" ئه‌كته‌ر و فڕۆكه‌وان. ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی به منداڵی چووه دنیای سینه‌ماوه، ئه‌و عه‌یامه‌ی سینه‌ما بێده‌نگ و ره‌ش و سپی بوو، وه‌ك منداڵێكی بچووك كه هێشتا شتێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر سینه‌ما نه‌ده‌زانی چووه دنیای نواندنه‌وه و به رۆڵه جوانه‌كه‌ی جێگه‌ی خۆی له دڵی بینه‌راندا كرده‌وه، منداڵه ئێسكسووكه‌كه‌ی سینه‌مای ئه‌مریكی، كه‌س نییه نه‌یناسێ، ئه‌وه‌ی چارلی چاپلین بناسێ جاكی كۆگان ده‌ناسێ. ئه‌و منداڵه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له رێگای چارلی چاپلینه‌وه چووه دنیای سینه‌ما و فیلمه‌وه و به رۆڵه جوان و كۆمیدییه‌كه‌ی توانی له دڵی بینه‌راندا جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه. كاتێ بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌و رۆڵه جوانه‌ی له ته‌ك چارلی چاپلیندا بینی، بوو به یه‌كێك له‌و ئه‌كته‌ره منداڵه به‌ناوبانگه‌ی جیهانی سه‌رسام كرد. ئه‌م ئه‌كته‌ره له دوای ئه‌و رۆڵه‌وه، له چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی سینه‌ماییدا رۆڵی بینیوه و تاوه‌كو مردنی وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ناودار چالاكانه كاری كردووه.
جاكی كۆگان ئه‌كته‌رێكی ئه‌مریكییه، له شاری لۆس ئه‌نجلۆس له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ساڵی 1914 دایكبووه. هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای رۆڵ بینینی هه‌بووه و سه‌ره‌تا له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا له شانۆگه‌ریدا رۆڵی بینیوه. لێره‌وه ورده ورده به‌هۆی ئه‌و سه‌لیقه و توانا و به‌هره‌یه‌ی هه‌یبووه بووه به پاڵه‌وانی سه‌رشاشه و سه‌رنجی بینه‌رانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه. جاكی یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌ره چالاكانه‌ی له ساڵی 1917 ه‌وه تاوه‌كو ساڵی مردنی 1984 به‌رده‌وام بووه له كاری هونه‌ری و له فیلم و دراماكاندا رۆڵی بینیوه.
جاكی كۆگان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌گه‌ڵ چه‌ند خانمێكدا ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه. سه‌ره‌تا ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی بێتی گرابل پێكهێناوه له ساڵانی 1937-1939. بێتی گرابل گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و سه‌ماكه‌ر یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی سه‌رده‌می خۆی كه هه‌م وه‌كو ئه‌كته‌ری شانۆ و هه‌م وه‌كو ئه‌كته‌ری فیلم رۆڵی بینیوه. هاوكات گۆرانیبێژ و سه‌ماكه‌ر بووه. دوو ساڵی ته‌مه‌نی وه‌ك هاوسه‌ر له‌ته‌ك جاكی ژیاوه. ژنی دووه‌می جاكی كۆگان فلاوه‌ر پاری بووه، له ساڵی 1941 ژیانی خێزانیان دروست كردووه و له ساڵی 1943 جیابوونه‌ته‌وه. پاشتر ژنی سێیه‌می هێناوه كه ئه‌كته‌ر ئان مه‌ك كۆرماك بووه له 1946-1951. پاش ئه‌ویش دوروسیا لامفیری خواستووه و له ساڵانی 1952-1984. ئه‌م ژنه‌یان تاسه‌ر له‌ته‌كیدا بووه، به یه‌كه‌وه ژیاون تاوه‌كو ساڵی 1984 كه ساڵی مردنی جاكی كۆگانه.
جاكی له خێزانێكی هونه‌ریدا له‌دایكبووه. له ته‌مه‌نی چوارساڵیدا به منداڵی له‌سه‌ر شانۆ ده‌ركه‌وتووه. جاكی و خێزانه‌كه‌ی گه‌شتێكی شانۆییان كردووه بۆ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، له‌وێ چارلی چاپلین بینیویه‌تی، چارلی هه‌ر زوو پێشنیازی كردووه ئه‌و منداڵه وه‌كو ئه‌كته‌ر ده‌توانێ رۆڵ ببینێ. لێره‌وه ده‌رگای به‌ختی كرایه‌وه و چووه نێو سینه‌ماوه و هه‌ر به‌منداڵی ناسرا. چارلی رۆڵێكی بچووكی پێداوه، وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له فیلمی A Day's Pleasure 1919 و جاكی سه‌لماندی ده‌توانێ وه‌كو ئه‌كته‌ر رۆڵ ببینێ. له‌و فیلمه‌شدا سه‌ركه‌وتوو بوو. له قۆناغی منداڵی‌دا له چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی بینیوه. له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا ماڵئاوایی له منداڵی كرد، ورده ورده وه‌كو ئه‌كته‌رێكی گه‌نج ناوبانگی زیاتری ده‌ركرد. له‌و قۆناغه‌ی ژیانیدا وه‌ك ئه‌كته‌رێكی گه‌نج له فیلمه‌كانی Ton Sawyer1930 و Huckleberry Finn1931 كاری كردووه و توانیوێتی جێگه‌ی خۆی له هونه‌ری سینه‌مادا بكاته‌وه. له ساڵی 1935 باوكی به رووداوێك كۆچی مردووه، دایكی ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كه‌ی دروستكردۆته‌وه. له كۆتایی سیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا له كاتی به‌شداریكردن له جه‌نگی جیهانیدا ناوی خۆی له سوپا تۆمار كرد. به‌هۆی ئه‌ستێره‌یی پێشووی و رۆڵی بچووكی له فیلمه ناوخۆییه‌كانی پله‌دوودا كاری كردووه. له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا رووی له ته‌له‌فزیۆن كرد و له زۆر به‌رنامه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه. له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا دوو زنجیره‌ی كۆمیدی پێشكه‌ش كرد.
كۆگان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و كاتی، بێتی گرابل له فیلمی كۆلێج سوینگ ده‌ركه‌وت، له ساڵی 1938 ئه‌ستێره‌ی كۆمیدی مۆسیقی بوو. ساڵی 1923 كاتێك فیلمی دادی دروستكرد، یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره‌كانی هۆڵیوود كه زۆرترین مووچه‌ی هه‌بووه. له ژیانیدا له چه‌ندین فیلم رۆڵی بینیوه.
جاكی كۆگان له‌و ژنانه‌ی چه‌ند منداڵێكی هه‌بووه، یه‌كێك له‌وانه كیت كۆگانه، كه رێگاكه‌ی باوكی گرتووه و ئه‌كته‌رێكی ناوداره. كیت كوڕه ئه‌كته‌ره‌كه‌ی جاكی و له دواین ژنی بووه كه دوروسیا لامفیره و له ساڵی 1970 له‌دایكبووه. یه‌كێك له‌و فیلمانه‌ی رۆڵی تێدا بینیوه فیلی تۆی سۆلدریسه.
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی رۆڵی تێدا بینیوه
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی جاكی كۆگان رۆڵی تێدا گێڕاوه، فیلمی منداڵ، فیلمێكی بێده‌نگی كۆمیدییه له ئه‌مریكا به‌رهه‌م هێنراوه له ساڵی 1921 و ده‌رهێنان و نووسینی چارلی چاپلینه. چه‌ند ئه‌كته‌رێك رۆڵیان تێدا بینیوه، ئه‌وانه‌ش چارلی چاپلین و جاكی كۆگان و ئه‌دنا بیرفیانس كه خانمه ئه‌كته‌رێكی ئه‌مریكی سه‌رده‌می سینه‌مای بێده‌نگه. هه‌روه‌ها كارل میله‌ر یه‌كێكی دیكه‌یه كه له‌و فیلمه‌دا له‌ته‌ك ئه‌و كاسته رۆڵی بینیوه. یه‌كێكی دیكه له‌و فیلمانه فیلمی ئۆلیڤه‌ر تویست، فیلمێكی بێده‌نگی ئه‌مریكییه له ساڵی 1922 به‌رهه‌م هێنراوه و له رۆمانی ئۆلیڤه‌ر تویستی چارڵز دیكنز ه‌وه وه‌رگیراوه. جاكی كۆگان له‌م فیلمه‌دا رۆڵی ئۆلیڤه‌ر تویست ده‌بینێ. و فیلمه‌كه له ده‌رهێنانی فرانك لۆیدبووه، كه یه‌كێكه له ده‌رهێنه‌ره ناوداره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مریكا و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سكوتله‌ندییه، به‌ده‌ر له كاری ده‌رهێنان، وه‌ك سیناریستیش چه‌ند به‌رهه‌مێكی نووسیوه. یه‌كه‌م ده‌رهێنه‌ری سكوتله‌ندییه خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتبێ و ده‌رهێنه‌ری زیاتر له سی فیلمه. فیلمی هاكلبێری فین به‌رهه‌می ساڵی 1931 فیلمێكی كۆمیدی ئه‌مریكییه ده‌رهێنانی نۆرمان تاورۆگه، كه ده‌رهێنه‌ر و سیناریستێكی ئه‌مریكییه. جاكی كۆگان له رۆڵی تۆم سوێر و جونیوه‌ر دوركین رۆڵی هاكلبێری فین رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕێت. ئه‌م فیلمه له رۆمانی سه‌رگه‌رمییه‌كانی هاكلبێری فینه‌وه وه‌رگیراوه به‌رهه‌مێكی رۆماننووسی ئه‌مریكی مارك توینه. یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی جاكی كۆگان رۆڵی تێدا بینیوه، زنجیره‌ی خێزانی ئاده‌مزه ئه‌م زنجیره‌یه ساڵی 1964 به‌رهه‌م هێنراوه و زنجیره درامایه‌كی كۆمیدی ترسناكه. له زنجیره‌كه‌دا له ته‌ك جاكیدا چه‌ند ئه‌كته‌رێكی رۆڵیان تێدا گێڕاوه، له‌وانه: جۆن ئه‌ستین، تێد كاسیدی، بلۆسۆم رۆك، كێن وێزه‌رواكس، لیزا لۆرینگ و... خێزانی ئادامز زنجیره‌یه‌كی ئه‌مریكییه له‌سه‌ر بنه‌مای كاره‌كته‌ری كارتۆنه‌كانی نیویۆركه‌ر له‌لایه‌ن چارڵز ئاده‌مزه‌وه دروستكراوه، به ره‌نگی ره‌ش و سپی وێنه‌گیراوه و ماوه‌ی 30 خوله‌كی خایاندووه، بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز له كه‌ناڵی ABC له 18ی ئه‌یلوولی 1964 تا 8ی نیسانی 1966 په‌خشكراوه، به‌كۆی گشتی 64 ئه‌ڵقه‌بووه. بنه‌ماڵه‌ی ئاده‌مز به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ترسناك و توانای ناسروشتییان هه‌یه، هه‌رچه‌نده هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌هێزییان له زنجیره‌كه‌دا نه‌دراوه. گۆمێز ئاده‌مز (جۆن ئه‌ستین)ی ده‌وڵه‌مه‌ند و بێكۆتایی به جۆش و خرۆشه‌وه، شێتانه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره باریكه‌كه‌یدا، مۆرتیسیا (كارۆلین جۆنز) لێی ده‌درێت. به‌یاوه‌ری كچه‌كه‌یان وێد (لیزا لۆرینگ) كوڕه‌كه‌یان پاگسلی (كن وێزه‌رواكس)، مامی فێسته‌ر (جاكی كۆگان) و داپیره (بلۆسۆم رۆك)، له خانوویه‌كی گه‌وره و رازاوه‌ی تاریكدا ده‌ژین.