دوو وەزارەتی حکومەتی نوێی عیراق پشکی یەکێتین

10:14 - 2022-10-20
عیراق
357 جار خوێندراوەتەوە

كاروان عەلی  یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایدەگەیەنێت: پشکی کورد لە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانیدا  چوار وەزارەتە کە دوو وەزارەتی بەر یەکێتی دەەکەوێت.

کاروان یاروەیس بە PUKMEDIAی راگەیاند: دوو وەزارەت بەرکەوتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت لەو چوار وەزارەتەی کە پشکی کوردە لە کابینەی نوێی حکومەتی عیراق، کە لە لایەن محەمەد شیاع سودانی راسپێردراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پێکدەهێنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان