هاوسەرییەکەت لە شكست بپارێزە

12:48 - 2022-10-22
کەلتور
911 جار خوێندراوەتەوە

شووکردن و ژنهێنان پێویستی ژیانی هەموانە، هاوكات شتێکی پیرۆزە، پێویستە لەلایەن هەردوولاوە رێزی لێ بگیرێت تاكو بەردەوام بێت و لەناونەچێت، چونكە بێگومان هەر یەك لە ئێمە ئەوە دەزانین كە هاوسەری ژیانێكی سەرتاسەرییە لەگەڵ ئەو كەسەی كەهەڵیدەبژێریت، هەر بۆیە پێویستە ئەوە بزانیت كە زەماوەند لەگەڵ كێدا دەكەیت.

چۆن دەتوانیت لە شكست بیپارێزیت؟

 بەچەند هەنگاوێك دەتوانیت سەركەوتوو بیت، هەرچەندە لە سەرەتای پڕۆسەكەوە جێبەجێ بكرێت باشە بەڵام گەر لە ئێستاشدا دەستپێبكەیت و گۆڕانكاری تێدا بكەیت خراپ نییە، چونكە هیچ نەبێت هەوڵێك هەبووە لەبەرەو پێشچوون و باشتركردنی دەتوانیت وا بكەیت هاوبەشی ژیانت بە خۆگونجاندن هۆگری خۆت بكەیت و بە هەموو جۆرێك لە رقەبەرایەتی خۆتی لەگەڵ بەدوور بگرە و یەك و دووی لەگەڵ مەكە، هەروەها رەزیلی مەنوێنە چونكە رەزیلی سیفەتێكی ناشیرینە و قبووڵنەكراوە، هەروەها بەهیچ شێوەیەك هاوسەرەكەت بە كەسێكی دیكە بەراورد مەكە چونكە ئەم هەنگاوە ژیانی هاوسەریت لەناو دەبات و پێشناكەوێت هەر بۆیە خۆت بەدوور بگرە لە بەراوردكردن، بێگومان دەتوانین بڵێن سەرەكیترین هەنگاوی ژیانی هاوسەری متمانەیە و دوژمنی سەرەكی سەرنەكەوتنی پڕۆسەكە دڵپیسیە تا دەتوانیت كەسێكی دڵ و دەروون پاك بە چونكە هیچ كات دڵپیسی نەبووە هۆی رێگریكردن لە كەسی بەرامبەر بەڵكو رێگای سەرەكی بێزاربوونە لە هاوبەشەكەت و تێكدانی ئەو پڕۆسە پیرۆزە تا دەتوانیت خۆت لە دڵپیسی بە دوور بگرە.

دەبێت كەسێكی خۆپەرست نەبیت لەم پرۆسەیەدا تا دەتوانیت باشی هەردووكتان بۆ گرنگ بێت وتەنها بیر لە خۆت و ژیانی خۆت نەكەیتەوە، چونكە چیتر ژیانت بە تەنها موڵكی تۆ نییە و كەسێكی هاوبەش لەو ژیانە لەگەڵتدایە، تاوەكو نەرم ونیان بیت  و توڕەبوون بوونی نەبێت لە نێوانتان باشترینە چونكە جاری وا هەیە بە هۆی تووڕەبوونێكی كەمەوە كێشەكە لە نێوانتاندا گەورەتر دەبێت، هەر كاتیش لایەكتان یەكێك لەم سیفاتانەی تێدا نەبوو ئەوە با لە تۆدا هەبێت لەوانەیە ئەویش چاو لەتۆ بكات و بەم شێوەیە ژیانی هاوسەریتان سەردەگرێت.

دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان