فێستیڤاڵێك بۆ بەرهەم و داهێنانی خوێندكارانی میدیا

06:39 - 2022-04-03
کوردستان
440 جار خوێندراوەتەوە

كۆنفرانسێكی میدیایی بۆ راگەیاندنی دیداری خوێندكاران لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رێكدەخرێت.
لەبارەی كۆنفرانسەكەوە، د.كارزان محەمەد مامۆستای زانكۆ، ئاماژەی بەوەكردووە كە بە بەشداری و هاوكاریی سەرجەم خوێندكارانی میدیایی زانكۆ و پەیمانگاكان،  فێستیڤاڵێك بۆ بەرهەم و داهێنانی خوێندكارانی میدیا رێكدەخرێت، وتیشی: خەڵات و رێزلێنان پێشكەشی ئەو بەرهەمانە دەكرێت كە پلەی یەكەم تا سێیەم بەدەستدەهێنن.
بڕیاریشە، ئەمڕۆ سەعات 4ی پاشنیوەڕۆ، لە هۆڵی پیرەمێرد لە سەرۆكایەتیی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وردەكاریی كۆنفرانسەكە بخرێتەڕوو.

#فێستیڤاڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان