و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
كۆمپانیای ڤێرتۆ (Virtue PR and Marketing)ی راوێژكاری بواری په‌یوه‌ندی گشتی و بازاڕكردن كه باره‌گاكه‌ی له دوبه‌یه، رایگه‌یاند، تا ساڵی 2030 مۆبایلی زیره‌ك باوی نامێنێت و له جیاتی ئه‌م مۆبایله زیره‌كانه‌ی ئه‌مڕۆ بازاڕیان پڕ كردووه‌و زۆرینه‌ی خه‌ڵك به‌كاریان ده‌هێنێت چاویلكه‌ی زیره‌ك جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه، كۆمپانیاكه ئه‌م هه‌وڵه‌ی له شێوه‌ی پێشبینیدا ئاشكرا كرد ئه‌ویش له میانی چالاكییه‌كانی پیشانگه‌ی جیتێكس گڵۆباڵ، كه گه‌وره‌ترین پیشانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا بوو بۆ ساڵی 2022، له ئیمارات به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و كۆمپانیایه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه، كه به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتن و بازدانه گه‌ورانه‌ی له بواری ئابووری وێب و جیهانی گریمانه‌یی و مێتافێرس به‌خۆیانه‌وه ده‌یبینن، هه‌روه‌ها به‌هۆی داهاتوو ئینته‌رنێتی ناسه‌نتراڵ و ته‌كنه‌لۆژیای واقیعی په‌ره‌پێدراوه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت مۆبایلی زیره‌ك كه تا ئێستا یه‌كێكه له داهێنانه نوێیه‌كانی بوار ته‌كنه‌لۆژیا، به‌ره‌و نه‌مان بچێت.
ته‌كنه‌لۆژیای واقیعی په‌ره‌پێدراو
فیراس سه‌لیم به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ڤێرتۆی راوێژكاری له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ مۆبایلی زیره‌ك توانیویه‌تی خۆ له‌به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كانیدا رابگرێت، ركابه‌ری وه‌ك ئه‌و ئامێره زیره‌ك و ئه‌له‌كترۆنیانه‌ی كه ده‌توانرێ به ئاسانی هه‌ڵبگیرێن، به‌ره‌وپێشچوونی زۆر خێرای ته‌كنه‌لۆژیای واقیعی په‌ره‌پێدراو به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت كه چاولیكه‌ی زیره‌ك به ته‌واوی جێگه‌ی مۆبایلی زیره‌ك بگرێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی دروست كردنی هاوشێوه‌ی واقیع و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م واقیعی په‌ره‌پێدراو، كه سه‌ره‌نجام وا ده‌كات مرۆڤ پێویستی به هه‌ڵگرتنی شاشه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی نه‌بێت له گیرفانیدا بۆ په‌یوه‌ندی كردن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و كاره به پشتیوانی تۆڕی نه‌وه‌ی پێنجه‌م ده‌كرێت، واته (5G)و ئه‌و كاته به ئاسانی جیهانی راسته‌قینه‌وه‌و جیهانی گریمانه‌كراو پێكه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه، ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی له‌و شێوه‌یه كه بڵاو بێته‌وه‌و بكه‌وێته به‌رده‌ستی هه‌موان، ئه‌و كاته مرۆڤ پێویستی به مۆبایلی زیره‌ك نامێنێت.
هه‌ندێك كۆمپانیا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه فریا نه‌كه‌ون
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كۆمپانیای ڤێرتۆی راوێژكاری بواری په‌یوه‌ندی گشتی و بازاڕكردن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، زۆرن ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی هه‌وڵ بۆ به‌شداری له پێشخستنی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌دا ده‌ده‌ن زۆرن و مه‌سه‌له‌ی ده‌ستخستنی باشترین جۆری ته‌كنه‌لۆژیای واقیعی په‌ره‌پێدراو وه‌كو پێشبڕكێی لێ هاتووه، هه‌ڵبه‌ته په‌له كردنی كۆمپانیاكان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه دوانه‌كه‌ون له بازاڕی داهاتووی ته‌كنه‌لۆژیاو به‌شی خۆیان له كڕیار‌و به‌كاربه‌ریان به‌ربكه‌وێت، تا وه‌ك هه‌ندێك كۆمپانیایان لێ نه‌یه‌ت كه له رابردوودا فریای ته‌كنه‌لۆژیای نوێ نه‌كه‌وتن كه‌وتنه دوای دواوه له بازاڕدا، بۆ نموونه وه‌كو كۆمپانیای كۆداك، یان هه‌ر كۆمپانیایه‌كی دیكه، كه له‌گه‌ڵ هاتنی مۆبایلی زیره‌كدا به‌رهه‌م و بازاڕیان نه‌ما. ره‌نگه مۆبایلی زیره‌ك تا 10 ساڵی دیكه‌ش له بازاڕدا بمێنێت و به‌كار بهێنرێن، به‌ڵام به‌كارهێنانی به شێوه‌یه‌كی سنووردار ده‌بێت، وه‌ك چۆن ئێستا ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ و فاكس هه‌ر ماون، به‌ڵام زۆر به كه‌می به‌كار ده‌هێنرێن و له‌م سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی دیجیتاڵه‌دا كه‌م كه‌س هه‌یه پێویستی پێیان بێت.
له ئێستاوه پێشبڕكێ ده‌ست پێده‌كات
ئێستا هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی وه‌ك گوگڵ، مایكرۆسۆفت، فه‌یسبوك، سامسۆنگ و ئه‌پڵ، زۆر گرنگی ده‌ده‌ن به‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌و ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێن یان له ده‌ست ده‌كرێن، یاخود له چاو ده‌كرێن و پشت به واقیعی په‌ره‌پێدراو ده‌به‌ستن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه كڕیار‌و به‌كاری خۆیان له بازاڕی داهاتوودا مسۆگه‌ر بكه‌ن، له هه‌مان كاتدا ته‌كنه‌لۆژیای واقیعی په‌ره‌پێدراو كاری جددی له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ به‌كارهێنانی له بواره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك چاودێری ته‌ندروستی، پیشه‌سازی، كاتبه‌سه‌ربردن و په‌روه‌رده‌و فێركردن و هه‌ر بوارێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤه‌وه.
به‌و پێیه‌ی هه‌ریه‌كه له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان په‌له‌یانه بۆ پێشخستنی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه، پێ ده‌چێت مه‌به‌ستیان بێت بابه‌ته‌كه قووڵتر بكه‌نه‌وه‌و زۆر له‌وه زیاتر هه‌نگاو بنێن كه تا ئه‌مڕۆ پێشبینی كراوه، ئه‌وان گرنگی زیاتر ده‌ده‌ن به ته‌كنه‌لۆژیای مێتافێرس و ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ست به ده‌مارو هه‌وڵدان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ده‌ماره‌كانی مێشكی مرۆڤ به كۆمپیوته‌ره‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كۆپانیای نیورالینك به هاوكاری ئیلۆن ماسك كاری تێدا ده‌كه‌ن.
به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له په‌ره‌سه‌ندندایه
مارك زۆركه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ری هه‌یه ته‌كنه‌لۆژیای ده‌ماریی زیاتر له یاری و ئامێره‌كانی تایبه‌ت به كاتبه‌سه‌ربردنه‌وه په‌ره‌یان پێ بدرێ و بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی كه پێی ده‌وترێ واقیعی په‌ره‌پێدراو، نه‌ك له رێگه‌ی مۆبایلی زیره‌كه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهان فرۆشی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا واقیعی په‌ره‌پێدراو له ساڵی 2020دا گه‌یشتۆته 17,67 ملیار دۆلار، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی 2028 ساڵانه به رێژه‌ی 43,8% گه‌شه بكات، ئه‌م داتایه‌ش دامه‌زراوه‌ی گراند ڤیوی تایبه‌ت به توێژینه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه. كه‌واته ئه‌گه‌ری زۆر تا ساڵی 2030 مۆبایلی زیره‌ك باوی نه‌مێنێت و ئه‌و كاته مرۆڤ له جیاتی ئه‌وه‌ی مۆبایلێكی گه‌وره له گیرفانیدا هه‌ڵگرێت، چاویله‌كه‌یه‌ك ده‌كاته چاوی و له رێگه‌یه‌وه هه‌موو شتێك ده‌بینێت و ده‌توانێت په‌یوه‌ندیش بكات و هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ئێستا به مۆبایلی زیره‌ك ده‌كرێت، هه‌ر به‌و چاویلكه‌یه جێبه‌جێ ده‌بێت.
سه‌رچاوه: البنك والمستثمر