سۆزیار یوسف
یه‌كێتیی تۆپی باله‌ی عیراق به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی باله‌ی عیراقی بڵاوكرده‌وه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتی باله‌ی رۆژئاوای ئاسیا كه بڕیاره یارییه‌كانی مانگی داهاتوو له وڵاتی ئوردن ده‌ستپێبكات.
لیسته‌كه له 25 یاریزان پێكهاتووه‌و بڕیاره له رۆژانی داهاتووش له یه‌كێك له شاره‌كانی كوردستان كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانی چڕ بكه‌نه‌وه‌و دواتریش باشترین له‌و لیسته‌ی بانگهێشت كراون جیاده‌كرێنه‌وه‌و به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌كه‌ن.
یه‌كێتیی تۆپی باله‌ی عیراق به‌ده‌ر له یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان كه له یانه‌كانی سه‌نحاریب و ئه‌كادو ئافرۆدێت و ده‌ربه‌ندیخان و قه‌ره‌قوش یاریده‌كه‌ن، كاستی راهێنه‌رێشی به‌خشیوه‌ته راندی مه‌تی به یاریده‌ده‌ری تارق نازم و سه‌نگه‌ر مسته‌فاو رافی خاڵس و ساسان گۆرگیسیش ده‌بێته به‌رێوه‌به‌ری هه‌ڵبژارده‌كه.