كۆڕی گەشەپێدانی خود

11:30 - 2022-10-23
ڕاپۆرت
502 جار خوێندراوەتەوە

هەولێر، رەوەست نەوزاد

دوێنێ، لە ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، كۆڕێك بۆ چالاكوان دەرسیم حسێن لەژێر ناونیشانی (گەشەپێدانی خود چییە و چۆن پەرەی پێدەدرێت؟) رێكخرا.
لە سەرەتای كۆڕەكەدا، خاتوو دەرسیم، ئاماژەی بە شێواز و قوناغەكانی خود كرد و رایگەیاند: زاناكان، گەشەپێدانی خود بۆ چوار بەش پۆلێن دەكەن، كە هەر بەشێكیان خوێندنەوەیەكی بۆ دەكرێت، وتیشی: گەشەپێدانی خود پەیوەست نییە بە تەمەنەوە و هەموو كەسێك لە هەر تەمەنێكدا بێت پێویستی پێیەتی.
ئاماژەی بەوەشكرد كە لە گەشەپێدانی خوددا، زاناكان لەسەر خاڵێك كۆكن و رێكەوتوون، ئەویش ئەوەیە باشترین تەمەن بۆ گەشەپێدانی خود 12-18 ساڵییە، كە ئەوە تەمەنی هەرزەكارییە و دەتوانن كەسایەتیی خۆیان دروستبكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان