نووسینگەی سودانی چۆنێتی دیاریکردنی کاندیدی وەزارەتەکان ئاشکرا دەکات

04:27 - 2022-10-23
عیراق
475 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە چۆنێتی دیاریکردنی کاندیدی پۆستە وەزارییەکان ئاشکرا دەکات.
بەپێی راگەیەندراوەکە، چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدەکاندا لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە دەبێت کە لە کۆمەڵێک راوێژکار پێکدێن و لە لایەن سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

دەقی راگەیەندراوەکە:
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، محەمەد شیاع سودانی دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەو لایەنە سیاسییانەی کە بەشدار دەبن لە حکومەتی داهاتوودا و چاوپێکەوتن دەکەن لەگەڵ کاندیدەکانی هێزە سیاسییەکاندا بۆ پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان لە حکومەتی هاوپەیمانیی نوێدا.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو روونیدەکاتەوە کە چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدەکاندا لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە دەبێت کە لە کۆمەڵێک راوێژکار پێکدێن و لە لایەن سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
ئەو کاندیدانەی کە هەڵبژێردراون بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی ناوەکانیان رادەگەیەنرێت بەڵام پاش تەواوبوونی چاوپێکەوتنەکان و دڵنیابوون لە پێگەی کاندیدەکان لە رووی یاسایی و دیاریکردنی کاتێک بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەدەستهێنانی متمانە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو
23ی تشرینی یەکەمی 2022

بابەتە پەیوەندیدارەکان