كاروانی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌چێته جه‌وله‌ی سێیه‌می یارییه‌كانه‌وه‌و به چه‌ندین یاری به‌هێز، یانه‌كانیش دوو رۆژی پڕ ركابه‌ری به‌رێده‌كه‌ن.
له یه‌كێك له یارییه به‌هێزه‌كان كه ئه‌مرۆ له یاریگه‌ی هه‌ندرێن به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، سیروانی نوێی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو ده‌بێته میوانی هه‌ندرێن .
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌م جه‌وله‌یه كه ئه‌مرۆو سبه‌ی له سه‌عات 2:30 یارییه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
شه‌قڵاوه- چوارقوڕنه
هه‌ندرێن - سیروانی نوێ
چه‌مچه‌ماڵ - ئاكرێ
سبه‌ی چوارشه‌ممه یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه
سه‌یدسادق- سۆران
ئارارات- زاخۆ
ده‌ربه‌ندیخان- شێروانه
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر - برایه‌تی
خولی یانه نایابه‌كانى عیراقیش بۆ یانه كوردیيه‌كان له جه‌وله‌ی چواره‌م چه‌ندین یاری به‌هێز به‌رێوه‌ده‌چێت ، به پێی خشته‌ی یارییه‌كان، بڕیاربووه دوێنێ سێشه‌ممه دهۆك به‌رامبه‌ر نه‌فتی وه‌سه‌ت یاریكردبێت، ئه‌مڕۆش سه‌عات 3:00 له یاریگه‌ی زاخۆ، نه‌ورۆز پاش دوو سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێته میوانی زاخۆ، هاوكات هه‌ولێریش پاش ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌ری نوێ (غازی فه‌هد)كه شوێنی نزار مه‌حروسی گرتۆته‌وه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌عات 7:30ـی ئێواره له یاریگه‌ی فره‌نسوا هه‌ریری میوانداری حدود ده‌كات .