هه‌رێز جه‌مال
كه‌متر له مانگێكی ماوه گەورەترین و گرنگترین رووداوی وەرزشی لە تۆپی پێدا ده‌ستپێبكات ئه‌ویش مۆندیالی قەتەر 2022، کە ئه‌مساڵ بە تامێکی جیاواز ده‌بێت و بۆ یەکەمجار له مێژوودا وڵاتی عەرەبی ئه‌و رووداوه له ئامێز ده‌گرێت.
بەمەبەستی میواندارییەکی سەرکەوتوو و گەیشتنی زۆترین هانده‌ر بۆ سەیرکردنی یارییەکانی مۆندیال له نزیكه‌وه ، لیژنەی ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەکە کارتی «هەیا»ی دروستكردووه كه خوازیاران له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه وه‌ك كلیلی گه‌یشتن به وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌توانن به كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن.
«هەیا» چییه ؟
«هه‌یا» کارتێکی زیرەکە کە لەلایەن لیژنەی باڵای رێكسختنی مۆندیال و حكومه‌تی قەتەر پێشکەش بە هاندەران دەکرێت، بۆ بەشداریکردن لە یارییەکان، بەکارهێنان و ده‌ركردنی ئه‌و كارته‌ش کۆمەڵێک مەرجی لەسەرە، هەرکەسێک بەنیازی بەشداریکردنی مۆندیال بێت دەبێت لەڕێگەی «پۆرتاڵی هەیا»ەوە داوای کارتەکە بکات، بەپێی مەرجە پێویستەکان كه ئه‌ویش بوونی پلیتی یارییه‌كان و شوێنی مانه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌یه له وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.
«هەیا» زۆر خزمەتگوزاری خۆرایی پێشكه‌ش ده‌كات
كارتی هه‌یا چه‌ندین خزمه‌تگوزرای بۆ دابین کراوه كه سه‌رجه‌میان له ماوه‌ی یارییه‌كانی مۆندیال به خۆرایی كاری پێ ده‌كه‌یت له‌وانه ، لەوانە گواستنەوەی گشتی ، گواستنەوە لە میترۆی دۆحە، پاسی گشتی، ترام و پاسی گواستنەوە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکان.
مەرج و یاساکان بۆ ده‌رهێنانی « هه‌یا»
مەرجێکی پێشوەختە بۆ بەدەستهێنانی کارتەکە بریتییە لە بوونی پلیتی دروستی یارییەك، هەروەها دەبێت داواکار تەمەنی 18 ساڵ كه‌متر نەبێت، یان لە ڕێگەی دایک و باوک یان سەرپەرشتیاره‌كه‌یه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درابێت.
داواکاری بۆ بەدەستهێنانی کارتەکە دەتوانرێت لە ڕێگەی پلاتفۆرمی “هەیا” پێشکەش بکرێت، یان لە ڕێگەی بەرنامەی “هەیا بۆ قەتەر 2022” لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان، کە لە ستۆری “ئەپڵ و گووگڵ پلەی و هواوی” بەردەستە.