سۆزیار یوسف
یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراق جه‌وله‌ی چواره‌می كۆتایهات و نه‌ورۆزیش له‌م جه‌وله‌یه جارێكی تر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا كاتێك به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام توانی له زاخۆ بباته‌وه.
نه‌ورۆز پاش چوار جه‌وله خاوه‌نی 9 خاڵه‌و ته‌نیا یاری یه‌كه‌م جه‌وله‌ی تووشی شكست بووه ، دواتر به ئاستێكی به‌رزه‌وه ده‌ركه‌وتن له سێ یاری رابردوویان و سه‌ركه‌وتنیان له‌سه‌ر حسابی یانه‌كانی كه‌رخ و سناعه‌و زاخۆ تۆماركردووه.
یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی له چوار جه‌وله‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز دره‌وشاوه‌ته‌وه ، هێرشبه‌ری پیشه‌گه‌ری یانه‌كه کلاودیۆ مارادۆنای بەڕازیلیه.
مارادۆنا له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز له ماوه‌ی چوار یاری رابردوو 360 خوله‌ك یاریكردووه، 3 گۆڵی تۆماركردووه كه ده‌كاته له %75 رێژه‌ی گۆڵه‌كانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و پاش جه‌وله‌ی چواره‌میش سه‌رلیستی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه.
مارادۆنا پێشتر له به‌رازیل یاریكردووه‌و پێش ئه‌وه‌ی رووبكاته یانه‌ی نه‌ورۆز لە یانه‌ی کالداسی پۆرتوگالی یاریزان بووه.