شاهێز ئەلبورز
زۆرن ئه‌و فیلمانه‌ی كه ژیاننامه‌ی نووسه‌ر و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی جیهانن، ئه‌و كه‌سایه‌تییانه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیان و دوای خۆیان هه‌بووه و بوون به كاریزما. كاریزمای نێوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ربن یان سیاسه‌ت ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنن، دوای خۆشیان ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له دنیای سینه‌مادا ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بێ.
یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه ژنه شاعیری ناودار سیلڤیایه كه هه‌م به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی و هه‌م ژیانه سه‌خت و ئاڵۆزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تێد هیوزی مێردیدا هۆكاری ئه‌وه بووه كه تاوه‌كو ئه‌مڕۆش مشتومڕی له‌باره‌وه بكرێ، ئه‌م فیلمه‌ش به‌رهه‌می ساڵی 2003 دوای ساڵانێكی زۆر له مه‌رگی پلاس به‌رهه‌م هێنراوه، فیلمه‌كه چیرۆكی ژیانی ئه‌و ژنه‌یه. چۆن ژیاوه، چی به‌سه‌رهاتووه، له‌گه‌ڵ تێد هیوزدا چۆن ژیاون، كێشه‌كانیان چی بووه.
فیلمی سیلڤیا. چیرۆكی ژیانی شاعیر و نووسه‌ری ئه‌مریكی سیلڤیا پلاسه. فیلمێكی به‌ریتانییه و له ساڵی 2003 به‌رهه‌م هێنراوه. ده‌رهێنانی كریستین جێفسه. گوینس پالترۆ و دانیال كره‌یگ و جارێد هاریس و مایكل گامبۆن رۆڵی سه‌ره‌كیان تێدا گێڕاوه. كاتی فیلمه‌كه 110 ده‌خوله‌كه و شوێنی وێنه‌گرتن به‌ریتانیا و ئه‌مریكایه. چیرۆكێك ده‌گێڕێته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ژیانی راسته‌قینه‌ی نێوان هه‌ر دوو شاعیری ناسراو، سیلڤیا پلاس و تێد هیوز. فیلمه‌كه به كۆبوونه‌وه و به‌یه‌ك گه‌یشتنی ئه‌و دوو شاعیره له كامبریج له ساڵی 1956ده‌ستپێده‌كات و به خۆكوشتنی سیلڤیا پلاس له ساڵی 1963 كۆتایی دێت. به عه‌شقی دوو شاعیره‌وه ده‌ستپێده‌كات و به مه‌رگی پلاس كۆتایی دێت. سیڤلیا له فیلمه‌كه‌دا سه‌ره‌تای ژیانی خێزانی له‌ته‌ك تێد دا زۆر به‌خۆشی ده‌ژین، به‌ڵام ورده ورده ژیانی ده‌گۆڕێ بۆ ناخۆشی و عه‌زاب، ئه‌و خۆشه‌ویستییه ده‌بێ به ده‌رد و ژان بۆی و دوایی بڕیاری مه‌رگ ده‌دات و خۆی رزگار ده‌كات له‌ده‌س ئه‌و ژیانه سه‌خته. له‌م فیلمه‌دا چه‌ند ئه‌كته‌رێك رۆڵ ده‌گێڕن، له‌وانه: گوینس پالترۆ رۆڵی سیلڤیا ده‌گێڕێ، دانیال كره‌یگ له رۆڵی تێد هیوزدا.
چیرۆكی فیلمه‌كه
ده‌ستپێكی فیلمه‌كه وێنه‌یه‌كی پلاسه كه خه‌وتووه، پاشان چاوه‌كانی ده‌كاته‌وه... سه‌ره‌تای فیلمه‌كه له‌و كاته‌وه‌یه كه پلاس وه‌ك خوێندكارێك له كامبریج ده‌خوێنێ. به پاسكیلێكی سووره‌وه ده‌ڕوا، جلێكی ئه‌كادیمی له‌به‌ردایه. له‌و كاته‌دا گوێی له ئاهه‌نگێك ده‌بێت به بۆنه‌ی ده‌رچوونی گۆڤارێكه‌وه به ناوی سانت بۆتۆلف. له‌وێ چاوی به‌شاعیری گه‌نج تێد هیوز ده‌كه‌وێت. ئه‌وه سه‌ره‌تای عاشقبوونیانه. ئه‌و دوانه له ساڵی 1956دا عاشق ده‌بن و پاشان ژیانی هاوسه‌ری دروست ده‌كه‌ن و ده‌چنه ماساشوستس كه دایكی له‌وێ ده‌ژی (ئۆرێلیا پلاس، كه له‌لایه‌ن دایكی پاڵترۆ بلایت دانه‌ر رۆڵی تێدا ده‌گێڕێت) له كاتێكدا هه‌ردووكیان له كۆلێژی سمیس وانه ده‌ڵێنه‌وه، سیلڤیا به‌خێرایی ده‌زانێت كه‌سانی دیكه‌ش سه‌رسامن به هاوسه‌ره‌كه‌ی. پاشتر ئه‌وان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئینگلته‌را، سه‌ره‌تا بۆ له‌نده‌ن و دواتر بۆ دیڤۆن، له‌وێ سیلڤیا سه‌رقاڵی په‌روه‌رده‌كردنی دوو منداڵه‌كه‌ی ده‌بێ له سێبه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌یدا ده‌ژی كاتێك هه‌وڵده‌دات بنووسێت، به‌ڵام ناتوانێ. دوای سه‌ردانێكی ده‌یڤید و ئاسیا وێڤیل. سیلڤیا تێد به ناپاكی تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌یكاته ده‌ره‌وه، دواتر ده‌ستده‌كات به نووسینی ئه‌و شیعرانه‌ی له دوای مردنی له كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا به ناوی ئاریێل بڵاوكرانه‌وه. پاشان سیلڤیا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له‌نده‌ن. تێد له كریسمسدا سه‌ردانی ده‌كات و دووباره ده‌چنه‌وه ناو كه‌ژاوه‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه. دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م خۆی بۆ خۆكوشتنه‌كه‌ی ئاماده ده‌كات، ژووری منداڵان له غازی فڕنی غازه‌كه‌ی داده‌خات. په‌رستارێك دێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان ده‌ربهێنێت و تێد ده‌ستنووسه‌كه‌ی پلاس له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی ده‌بینێت. ناونیشانێكی كۆتایی ئاگادارمان ده‌كاته‌وه كه كتێبه‌كه‌ی وای لێكردووه زۆر خۆشه‌ویست بێت و تێد وه‌ڵامه‌كه‌ی له ساڵی 1998 (ته‌نها پێش مردنی) نووسیوه، له كۆمه‌ڵه‌یه‌كدا به ناوی نامه‌كانی رۆژی له‌دایك بوون.
فیلمه‌كه رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ژیانی سیلڤیا وه‌ك ژنه شاعیرێكی غه‌مگین. سیلڤیا له شاعیرێكه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ چێشتلێنه‌رێكی لێهاتوو. چیرۆكی فیلمه‌كه چیرۆكی سه‌ختییه‌كانی ژیانی ئه‌و شاعیره‌یه. ئه‌و ژیانه‌ی كه له ئاكامدا رۆحی ئه‌و ژنه شاعیره‌ی كوشت. ئاكام هاوسه‌رییه‌كه‌یان خۆكوشتنی پلاس و ئابڕووچوونی تێد بوو. كه له‌سه‌رووه‌ختی خۆیدا فیمینیسته‌كان ره‌خنه‌ی توندیان له تێد گرت، سه‌باره‌ت به ره‌فتاره‌كانی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ژنه شاعیره‌دا. پلاس له ژنه شاعیرێكی ناوداره‌وه بوو به خانمێكی ماڵ و كاته‌كانی له نێوان چواردیوار و له‌گه‌ڵ دوو منداڵدا به‌سه‌ر ببات. ئه‌وه‌ش له شیعری دابڕی، زه‌ین و ده‌سته‌كانی له ئاستی داهێنانی ئه‌ده‌بیدا ئیفلیج بوو.