״ وەفدی یەكێتی، نیگەرانییان لە شێوازی حوكمڕانی گەیاندە هێز و لایەنەكان ״

سەردانی یەكێتی بۆ لای هێز و لایەنە سیاسییەكان بەردەوام دەبێت

11:14 - 2022-10-27
ڕاپۆرت
339 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسەرۆكایەتیی ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ئەندامێتیی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، د.میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سالار سەرحەد ئەندامی سەركردایەتی، سەردانی هەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان،  كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد.
لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەیاندا، وەفدی یەكێتی، لە سلێمانی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان كرد و لەلایەن مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردنەوە پێشوازییان لێكرا.
لە دووەم وێستگەی سەردانەكە و لە هەولێر، وەفدی یەكێتی سەردانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستانیان كرد و لەلایەن مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی حزب و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵاوە پێشوازییان لێكرا.
پاشان وەفدی یەكێتی، سەردانی حزبی شیوعی كوردستانیان كرد و لەلایەن د.كاوە مەحمود سكرتێری حزبی شیوعی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسییەوە پێشوازییان لێكرا.
لە دوا وێستگەی سەردانەكەدا، وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد و لەلایەن بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزب و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسییەوە پێشوازییان لێكرا.
لەمیانی كۆبوونەوەكاندا، وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، نیگەرانی یەكێتی-یان لە شێوازی حوكمڕانی گەیاندە هێز و لایەنە سیاسییەكان و راشیانگەیاند: بەمشێوازە ناتوانین بەردەوام بین.
لە رۆژانی داهاتوودا، سەردانی وەفدی یەكێتی بۆ لای هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكە بۆ هەمان مەبەست بەردەوام دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان