ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
عیراق له‌م دواییانه‌دا رایگه‌یاند، كه له لیستی ره‌شی سپیكردنه‌وه‌ی پاره هاتۆته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه گه‌نده‌ڵی دارایی به ته‌واوی كۆنترۆڵ كردووه، به پێچه‌وانه‌وه، كه‌رتی دارایی عیراق له‌لایه‌ك تا بینه‌قاقای نوقمی گه‌نده‌وڵییه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه‌رتی بانكی عیراق زۆر دواكه‌وتووه‌و له شێوازی كاركردنیدا بۆ رایی كردنی كاروبار‌و مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان، هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز مامه‌ڵه ده‌كات و هاووڵاتیانیش زۆرترین پاره‌ی نه‌خت به‌كار ده‌هێنن، واته كه‌رتی بانكی عیراق له ته‌كنه‌لۆجیای نوێ بێبه‌شه.
گرێبه‌ستی گوماناوی
ماوه‌یه‌كی زۆر دوور نییه كه هه‌واڵی دزینی دوو ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار له بانكی رافیده‌ین بڵاو كرایه‌وه، ئه‌وه یه‌كه‌م دزیش نه‌بووه كه له كه‌رتی بانكی عیراق كراوه، ئه‌و بانكه‌ی كه ده‌بوو پارێزه‌ری پاره‌و سامانی هاووڵاتیان بێت، دزی به ئاشكرا‌و بێ‌ترس، پێنج كۆمپانیا به یه‌ك جار ئه‌و پاره‌یه‌یان له بانكه‌كه راكێشاوه، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كه له هیچ بانكێكی جیهانی روو نادات.
هه‌مان ئه‌و بانكه له مانگی ئابی رابردوودا 600 ملیۆن دۆلاری داوه به یه‌كێك له كۆمپانیاكان، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانكه‌كه گرێبه‌ستێكی هه‌ڵوه‌شاندۆنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه، گرێبه‌سته‌كه‌ش مه‌رجی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه، هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت، ده‌بێ ئه‌و پاره‌یه بدات، ئه‌م گرێبه‌سته گومانی دروست كردووه‌و ئه‌و پرسیاره ده‌وروژێنێت، داخۆ بۆچی بانكه‌كه ئه‌و ئه‌ركه قورسه دارایی و یاساییه ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی؟
ئه‌و دوو نموونه‌یه ده‌ری ده‌خه‌ن كه چاودێری دارایی له‌سه‌ر بانكه‌كان و كار‌و چالاكییه بازرگانییه‌كانیان زۆر لاوازه، ئه‌وجا ئه‌مه حاڵی بانكه حكومییه‌كان بێت، ده‌بێ حاڵی بانكه ئه‌هلییه‌كان چۆن بێت؟ بێگومان حاڵی له‌وه باشتر نابێت، به‌ده‌ست واسیته‌و به‌شبه‌شێنه‌و خزمخزمێنه‌وه.
فرۆشتنی دۆلار بۆ راگرتنی به‌های دینار
له ساڵی 2004وه بانكی ناوه‌ندیی عیراق درا‌وی بیانی ده‌خاته زیادكردنی ئاشكراوه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له رێگه‌چاره گرنگه‌كانی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی و جێگیر كردنی به‌های درا‌وی عیراقی، به‌ڵام ئه‌ویش جۆرێكی نوێی له گه‌نده‌ڵی به‌دوای خۆیدا هێنا، كه په‌یوه‌سته به سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌وه.
ئه‌م دۆخه، واته درا‌وی بیانی بخرێته زیادكردنی ئاشكراوه، به مه‌به‌ستی راگرتنی هاوسه‌نگی به‌های دراو، له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیادا حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه، مه‌ترسیدارترین لێكه‌وته‌ی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌یه كه ساڵانه 15 ملیار دۆلار ده‌خرێته زیادكردنه‌وه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه داهاتی عیراق ناگاته ئه‌و پاره‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش عیراق ناچار بوو كه پاره‌ی یه‌ده‌ك به‌كار بهێنێت و سه‌ره‌نجام درا‌وی یه‌ده‌كی عیراق له 71 ملیار دۆلاره‌وه كه‌م بۆوه بۆ 50 ملیار دۆلار.
بڕی فرۆشراو زۆر له ئاستی پێویست زیاتره
بیرۆكه‌ی بنه‌ڕه‌تی فرۆشتنی درا‌وی بیانی له زیادكردنی ئاشكرادا بۆ ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نكارو بازرگانه‌كان دۆلار بكڕن كه‌لوپه‌لی پێ هاورده بكه‌ن، له‌و پرۆسه‌یه‌شدا رۆژانه 180 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام گومان ده‌كرێت هه‌ندێك له كه‌سێتییه سیاسییه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان ده‌ستی تێوه‌ربده‌ن و گه‌نده‌ڵی تێدا بكه‌ن، چونكه پسپۆڕانی ئابووری كاتێك به‌راوردیان كردووه، ده‌ركه‌وتووه له نێوان ئه‌و دراوه بیانییه ده‌فرۆشرێت و ئه‌و پاره‌یه‌ی هاورده‌ی پێده‌كرێت 30 ملیار دۆلاره، كه‌واته وه‌ك هه‌ندێك له ئابووریناسان ده‌ڵێن، پڕۆسه‌ی فرۆشتنی درا‌وی بیانی له‌و زیاد كردنه‌دا رووپۆشێكه بۆ ماشینه‌وه‌ی درا‌وی قورسی عیراق.
ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌رفه‌تێكی له‌باریش ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ هه‌ندێك له بانكه‌كان تا قازانجی خه‌یاڵی بكه‌ن، به تایبه‌ت كه عیراق رۆژانه ئه‌و بڕه دراوه بیانییه‌ی ده‌یفرۆشێت، زۆر له بڕی پێویست زیاتره‌و 40% یان 50%ی ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌درێت به كاڵا‌و هاورده ده‌كرێت بۆ عیراق. بانكی ناوه‌ندی وه‌ك خۆی رایگه‌یاندووه، له ساڵی 2019دا بڕی 44 ملیار دۆلاری فرۆشتووه، ئاماره ره‌سمییه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌و ساڵه‌دا به به‌های ته‌نیا 18 ملیار دۆلار كاڵا‌و شمه‌كی وڵاتان هاورده كراوه، ئه‌وه‌بوو په‌رله‌مان هاواری لێ هه‌ستاو داوای كرد به‌هه‌ده‌رچوونی دۆلار راگرن.
مووچه‌ی خانه‌نشینانیشی گرتۆته‌وه
كارتی (كی كارد)، ئه‌و كارته‌یه كه هاووڵاتیانی خانه‌نشین مووچه‌ی مانگانه‌ی پێ وه‌رده‌گرن، واته به شێوازی ئه‌له‌كترۆنی و به جۆرێك كه رێگه له گه‌نده‌ڵی بگرێت، پاره‌كه‌یان له رێگه‌ی ئه‌و كارته‌وه وه‌رده‌گرن، له سه‌رده‌می حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادیدا مووچه‌كه‌یان كرا به‌و كارته، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی هه‌موو كون و كه‌له‌به‌رێكی گرتۆته‌وه‌و كارتی كی كاردیش هه‌روا به ئاسانی رزگاری نابێت له ده‌ستی، ئه‌وه‌تا په‌رله‌مانتارێك باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌م كارته‌ش گه‌نده‌ڵی تێدا ده‌كرێت، گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه كه‌سانی سیاسی هه‌ن بڕی دوو دۆلار ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ر كارتێك و بۆخۆیانی هه‌ڵده‌گرن. هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی خۆجێیی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گروپێك په‌یدا بوون له سێ كه‌سێتی سیاسی گه‌وره‌شیان تێدایه، كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه قازانجی خه‌یاڵی به‌ده‌ست ده‌هێنن، ئه‌م كۆمپانیایه هه‌ر له رێگه‌ی كی كارده‌كه‌وه مانگانه نزیكه‌ی 20 ملیۆن دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت، كاتێكیش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرا، چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر كران، به‌ڵام سیاسییه گه‌وره‌كان كه له پشت گه‌نده‌ڵییه‌كه‌وه‌ن، وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچوون.
ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سامانی هه‌ندێك كه‌س
له ساڵی 2020دا بانكی ناوه‌ندیی عیراق بڕیاری دا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر سامانی هه‌ندێك له به‌رپرسان و كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به پێدانی پاره به شێوه‌ی ئه‌له‌كترۆنیدا، بڕیاره‌كه ته‌نانه‌ت خزمی پله یه‌كی تۆمه‌تباره‌كانیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵگه‌نامه‌ش هه‌یه كه ده‌ری ده‌خات بانكی ناوه‌ندیی عیراق بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی سامانی گواستراوه‌و نه‌گواستراوه‌ی كۆمپانیای كی كاردی ده‌ركردووه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی و سێ برایشی گیراون، بڕیارێكی هاوشێوه‌یشی بۆ كۆمپانیای ئینجازی ته‌كنه‌لۆژی ده‌ركردووه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی به خاو‌و خێزانه‌وه گیراون، ئه‌م بڕیاره چه‌ند كۆمپانیا‌و كه‌سێتییه‌كی دیكه‌یشی گرتۆته‌وه.
گه‌نده‌ڵی له سیستمی دارایی عیراقدا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووری وڵات داناوه‌و توانای راكێشانی وه‌به‌رهێنانی زۆر كه‌م كردۆته‌وه، كاریگه‌رییه هه‌ره خراپه‌كه‌یشی ئه‌و كاته ده‌ركه‌وت كه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زی و ئه‌ركێكی قورس كه‌وته سه‌ر شانی حكومه‌تی عیراق بۆ دابین كردنی مووچه‌ی هاووڵاتیان، ئه‌و رووداوه له چه‌ند ساڵی رابردوودا وای كرد 40%ی خه‌ڵكی عیراق بكه‌ونه ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌روا ئاسان نییه
هه‌رچه‌نده ئێستا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه، عیراق خه‌ریكه سه‌رپێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و یه‌ده‌كی درا‌وی زیادی كردوووه، به‌ڵام دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی به جۆرێك ره‌گ و ریشه‌ی داكوتاوه، خه‌ڵكی عیراق هه‌روا به ئاسانی له‌و مۆته‌كه‌یه رزگاریان نابێت، چونكه چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی ده‌بێ به‌ر له هه‌موو شتێك ویستێكی به‌هێز له پشتییه‌وه بێت، به تایبه‌ت لای سه‌ركرده سیاسییه‌كان و ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌ی وڵات به‌ڕێوه ده‌بن، ئه‌وانیش تا ئێستا هێنده‌ی سه‌رقاڵی مسۆگه‌ر كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و حزبه‌كانیان بوون، هێنده به ته‌نگ ئابووری وڵات و چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵییه‌وه نه‌بوون، مه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا كه حكومه‌تی نوێ پێك ده‌هێنرێت، هه‌وڵێكی جددی بێته ئاراوه.
سه‌رچاوه: نون بوست