د. خالید شوانی بوو بەوەزیری دادی عیراق

09:06 - 2022-10-27
عیراق
340 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا، د. خالید شوانی وەکو وەزیری دادی حکومەتی فیدراڵی عیراق، متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی وەرگرت.

ژیاننامەی خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق

خالید سەلام سەعید شوانی.

لەدایکبووی 1975ی کەرکوک.

دکتۆرا لە یاسا لە کۆلێژی مافی زانکۆی مەنسورە.

وەزیری کاروباری حکومەتی فیدراڵی لە حکومەتی هەرێم لە 2019 ەوە تا ئێستا.

راوێژکاری یاسایی و وتەبێژی رەسمی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق 2014-2016.

سەرۆکی لیژنەی یاسایی  ئەنجومەنی نوێنەران 2010-2014.

بڕیاردەری لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران 2006-2010.

کاری پارێزەرایەتی 2003-2006.

ئەندامی یەکێتیی مافناسانی کوردستانی و عیراقی


بابەتە پەیوەندیدارەکان