سۆزیار یوسف
داڤید دی خیا، گۆڵپارێزی یانه‌ی مانچێسته‌ر یۆنایتدی ئینگلیزی و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له ده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانی لویس ئینرێكی راهێنه‌ری ماته‌دۆره‌كان ده‌بێت بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر 2022 كه بڕیاره پاش سێ هه‌فته‌ی تر یارییه‌كانی ده‌ستپێبكات .
تۆڕی (بلیچه‌ر سپۆرت)ـی ئینگلیزی بڵاویكردۆته‌وه، لویس ئینرێكی لیستێكی سه‌ره‌تایی یاریزانه‌كانی بۆ فیفا ناردووه كه 55 یاریزان له خۆ ده‌گرێت ، دواتریش ئه‌و لیسته كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ 26 یاریزان كه گه‌شتی مۆندیال ده‌كه‌ن.
تۆڕه‌كه ئاشكرایكردووه، یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی له لیسته‌كه‌ی لویس ئینرێكی نییه، داڤید دی خیا گۆڵپارێزی یانه‌ی مانچێسته‌ر یۆنایتده‌و له شوێنی ئه‌و كیپای گۆڵپارێزی یانه‌ی چێڵسی ده‌ستنیشانكراوه.