هەرێز جەمال
كاروانی یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراق رۆژی 10-11-2022 ده‌ستپێده‌كات و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وه‌ك ته‌نیا نوێنه‌ری شاری سلێمانی له ركابه‌رییه‌كانی خوله‌كه به‌شدار ده‌بێت كه یارییه‌كانی به دوو قۆناغ و به دوو كۆمه‌ڵه به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش تیپێك ده‌گاته وه‌رزی داهاتووی خولی نایاب و چوار یانه‌ش له پله‌یه‌كه‌وه داده‌به‌زنه خولی پله دووی یانه‌كانی عیراق .
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی،وه‌رزی رابردوو له گه‌یشتن بۆ خولی یانه نایابه‌كان نزیك بوو به‌ڵام له كۆتا جه‌وله‌كان پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له‌ده‌ستداو نه‌گه‌یشته ریزی یانه نایابه‌كان .
بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی زوو ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كان كرد‌و ئه‌ركی راهێنه‌ری به‌خشیه قوسه‌ی هاشم یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی كه‌ربه‌لا له وه‌رزی رابردوو،
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ، 9 گرێبه‌ستی نوێی ئه‌نجامداوه كه چوار یاریزانیان پیشه‌گه‌رن، 15 یاریزانیش له تیپه‌كه كه وه‌رزی رابردوو درێسی یانه‌كه‌یان پۆشی له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه ماونه‌ته‌وه‌و 7 یاریزانیش له تیپی لاوانه‌وه سه‌رخراونه‌ته تیپی یه‌كه‌م و 5 یاریزانیش له ریزه‌كانی یانه سه‌وزپۆشه‌كه نه‌ماون .
خشته‌ی یارییه‌كانی پێشمه‌رگه‌وی سلێمانی له قۆناغی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌ك كه یارییه‌كانی رۆژی 1-11-2022 ده‌ستپێده‌كات به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی xمیسان
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی x جنسیه
سامه‌ڕاxپێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی xئه‌مانه‌ی به‌غداد
حه‌ویجهxپێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
سه‌ناعات كاره‌بایی xپێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی xدیفاع مه‌ده‌نی
مه‌سافی جنوبxپێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیxبه‌حری
ئیتساڵاتxپێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌ده‌ر له خولی پله‌یه‌كی عیراق به‌شداری له جامی یانه‌كانی عیراق ده‌كات و له یه‌كه‌م یاری ئه‌و جامه‌ش بڕیاره ئه‌مڕۆ 1-11-2022 له شاری كه‌ركوك ببێته میوانی یانه‌ی نه‌فتی شیمال .