هه‌رێز جه‌مال
زۆرن ئه‌و یاریزانانه‌ی به‌هۆی دۆخی ژیانه‌وه كوردستانیان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌جێهشتووه‌و خۆیان و پیشه‌و به‌هره‌مه‌ندییه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان پێچاوه‌ته‌وه ، هه‌ندێكیان له وڵاتانی ده‌ره‌وه وازیان له پیشه‌كه‌ی خۆیان هێناوه‌و به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێكی تر پیشه‌كه‌یان به‌ره‌و پێش بردووه‌و تا ئاستێكی به‌رز چوون.
کۆژین کامەران، یه‌كێكه له‌و وه‌رزشكاره گه‌نجانه‌ی ماوەی چەندین ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەردەبات و پێشتر له كوردستان ناوێكی دیاری یاری تۆپی ده‌ست بوو به‌ڵام پاش گه‌یشتنی به خاكی به‌ریتانیا له‌وێ بووه به یاریزانی تیپی تۆپی دەستی یانەی لیڤەرپوڵ.
كۆژین له‌و ساته‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و تیپه ناسراوه كردووه رۆژ بە رۆژ ناوی خۆی بە گەورەی دەنووسێتەوە، بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵیش له خولی تۆپی دەستی یانه‌كانی ئینگلته‌را ناوی لە لیستی یاریزانانی تیپەکەی بۆ زۆرێك له یارییه‌كان جێگیركراوه‌و به‌وه‌ش بۆته یه‌كه‌م كورد له مێژوودا له خولێكی ره‌سمی و یانه‌یه‌كی دیاری تۆپی ده‌ستی وڵاتی به‌ریتانیا یاری بكات.