هه‌رێز جه‌مال
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی بریاریداوه گه‌شتی وڵاتی قه‌ته‌ر نه‌كات و له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه له ماڵه‌كه‌ی ته‌ماشای یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ـی وڵاتی قه‌ته‌ر بكات .
پیپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاشكرایكردووه، چه‌ند گرێبه‌ستێكی به‌هێزی بۆ هاتووه له وڵاتی قه‌ته‌ره‌وه كه گه‌شتی ئه‌و وڵاته بكات و له كاتی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی مۆندیال شیكردنه‌وه بۆ یارییه‌كان بكات به‌لام ئه‌و ته‌واوی گرێبه‌سته‌كانی ره‌تكردۆته‌وه چونكه وه‌ك خۆی به پێویستی نه‌زانیوه ئه‌و كاره بكات و وه‌ك خۆی له كۆنگره‌كه وتوێتی « له ماڵه‌وه ته‌ماشای یارییه‌كان ده‌كات و سه‌رنجه‌كانیشی هه‌ر له شوێنی مانه‌وه‌ی ده‌نووسێته‌وه.
له مۆندیالی قه‌ته‌ر 2022، تۆڕی بین سپۆرتی قه‌ته‌ری پشتی به ده‌یان ئه‌ستێره‌ی پێشوو به‌ستووه شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كان به چه‌ندین گرێبه‌ستی به‌هێزیش ئه‌ستێره‌كانی وه‌ك ریكاردۆ كاكاو گابرێل باتیستوتا روویان له‌و تۆڕه كردووه .