سۆزیار یوسف
به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی ده‌ستی كوردستان، یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كوردستان بۆ وه‌رزی 2022 له‌سه‌ر ئاستی كوڕان بەردەوامە.
سه‌عات 2:30 ی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی هه‌ینی 4 -11 - 2022، تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی سۆران ده‌كات میوانداری یانه‌ی كه‌ركوك ده‌كات، له‌هه‌مان ڕۆژ و كاتی ئاماژه پێدراودا، یانه‌ی سلێمانی میوانداری یانه‌ی ئاڵا ده‌كات.
ڕۆژی شه‌ممه5 - 11 - 2022، سه‌عات 2:30 ی پاش نیوه‌ڕۆ یانه‌ی كۆیه میوانداری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
له‌خولی نایابی تۆپی دەستی کوردستان، شه‌ش یانه به‌شدارن و یارییه‌كانیش به‌شێوازی خول و به‌یه‌ك قۆناغ له‌ماوه‌ی پێنج گه‌ڕدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.