ئەگەر برینێك هەبێت لە ژیانی مرۆڤدا كە هەرگیز ساڕ‌ێژ نەبێت، بێگومان ئێش و ئازاری لەدەستدانی خۆشەویست و ئازیزانێتی، جا ئەگەر ئەم ئازیزە، ئازیز و خۆشەویستی هەمووان، شۆڕشگێڕی گەلێكی ژێردەستە، پێشمەرگە و شاعیر بووبێت ئەوا زام و برینی چەند هێندەیە.
ئەمڕۆ ساڵڕۆژی كۆچی دوایی پێشمەرگە، خەباتگێڕ و شاعیر شێخ لەتیف شێخ سادق بەرزنجییە و23 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر كۆچی دواییدا، ئەمساڵ جیا لە ساڵانی تر، یادی كۆچی شێخ لەگەڵ هاوڕێ و هاوخەباتی هەمیشەیدایە، لەگەڵ مام جەلال-ی هاوشان و ئێستا هاومەنزڵیدا دەکەینەوە.
چەند وێستگەیەك لە ژیانی شێخ لەتیف:
-شێخ له‌تیفی شێخ سادقی هه‌شه‌زینی، له ساڵی 1936 له گوندی هه‌شه‌زینی له ناوچه‌ی سه‌نگاوی سه‌ربه قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و ئاینیی ناسراوی ناوچه‌كه له‌دایكبووه.
-قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له شاری هه‌ولێر ته‌واوكردووه و دواتر له ته‌كیه‌ی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی داره خورمای باپیری و مزگه‌وتی شێخ موسته‌فای نه‌قشبه‌ندی و حوجره‌ی فه‌قێكانی ئه‌و سه‌رده‌مه، به خوێندنه‌وه‌ی كتێبه ئاینییه‌كان سه‌رقاڵ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ عوله‌ما و پیاوه ئاینییه ناسراوه‌كانی ئه‌وكاتەدا ده‌به‌ستێت و له‌پاڵ پرسه ئاینییه‌كاندا، ئاسۆی بیركردنه‌وه نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی فراوان ده‌كات.
-لە ساڵی (1958 - 1959) قوتابخانه‌ی مامۆستایانی ئاینیی ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی كاروباری سیاسییه‌وه، رێگه نه‌دراوه له دامه‌زراوه حکومییه‌كانی ئه‌وكاتەدا كار بكات.
-له ناوه‌ڕاست و كۆتاییه‌كانی ساڵانی په‌نجاكاندا، شێخ له‌تیف به‌رزنجی زیاتر تێكه‌ڵ به‌كاری رێكخراوه‌یی و سیاسیی ده‌بێت و هه‌ر له‌و كاته‌دا په‌یوه‌ندی به رێكخراوی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستانه‌وه ده‌كات و له‌پاڵ كاری رێكخراوه‌یشدا و به‌هۆی لێهاتووییه‌وه، له شانه حزبییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا درێژه‌ی به خه‌باتی سیاسی داوه‌و له ساڵی (1961)یشدا ده‌بێته به‌رپرسی ده‌شتی هه‌ولێری پارتی.
- له ساڵی 1963 بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌چێت.
- له‌گه‌ڵ دووله‌تبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان، شێخ له‌تیف به‌رزنجی ده‌چێته پاڵ باڵی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه و له ناوچه‌ی سه‌نگاو وه‌ك به‌رپرسی بنكه‌ی پێشمه‌رگه‌ی (میرسمایل) كار ده‌كات.
- شێخ له‌تیفی شێخ سادقی به‌رزنجی، دۆستێكی دێرینی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بووه و به‌رده‌وام له گفتوگۆ سیاسی و ئه‌ده‌بی و رووناكبیرییه‌كاندا بۆچوونیان ئاڵوگۆڕ كردووه.
-شێخ له‌تیف به‌رزنجی، جگه له‌كاری رێكخراوه‌یی و سیاسی، نووسه‌رو رووناكبیرو ئه‌دیبێكی ناسراوه و چه‌ندین به‌رهه‌می به‌چاپ گه‌یرانه‌وه.
-له‌گه‌ڵ راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991، شێخ له‌تیف به‌رزنجی رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له راپه‌ڕینی شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و ناوچه‌ی بادینان. له‌پاش راپه‌ڕینیش، وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كاری كردووه. هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا و به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سه‌ردانی وڵاتانی (ئێران، عه‌ره‌بستانی سعودی و سوریا)ی كردووه. هاوكات نووسه‌ر، دۆستایه‌تییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) و (د. سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی)دا هه‌بوو.
-به‌هۆی ناسراوی و ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه له ده‌شتی هه‌ولێردا هه‌یبوو، گوندی (قه‌ته‌وی تاوه) كه شێخ له‌تیف به‌رزنجی دروستی كردبوو، له‌لایه‌ن گوندنشینانه‌وه ناونرا (له‌تیف ئاوا) و ئێستاش یه‌كێكه له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر.
بەرهەمە چاپكراوەكانی شێخ لەتیف بەرزنجی:
*شاخی بارزان ساڵی 1958 به هۆی ئەم كتێبەوە لەسەردەمی فەرمانڕەوایی عەبدولكەریم قاسم دەخریتە بەندیخانەی كەركوك و كتێبەكەش قەدەغە دەكرێت.
*فەرهەنگی هەڵبەست چاپی یەكەم ساڵی 1968چاپی دووەم ساڵی 1987.
*پەڵە هەورێ 1987.
*شیخ مەحمود له شیعری كوردی دا 1989.
شێخ له‌تیف به‌رزنجی له‌چه‌ند دێڕێكدا كه بۆ شێخ مه‌حمودی مه‌لیكی نووسیوه ده‌ڵێت:
ته‌قه‌ی بڕنه‌وه شه‌ست تیره
ده‌نگی لاوی ئازا‌و ژیره
بانگ ده‌كا شێخی قاره‌مان
ئه‌مڕۆ هه‌وڵی بۆ كوردستان
بۆ نیشتمانی به‌شكراو
وڵاتی كوردی به‌جێماو
شێخ له‌تیف به‌رزنجی شاعیر و نووسه‌ر و پێشمه‌رگه، له رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 5/11/1999 له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد و لە زێدی بابوباپیرانی لە گوندی هەشەزینی بەخاك سپێردرا.