دوو یاریی پێشكۆتایی دەركەوتن

12:32 - 2022-04-04
وەرزش
190 جار خوێندراوەتەوە




كۆتایی ئەم مانگە هەردوو یاریی پێشكۆتایی  چامپیۆنس لیگی كچان دەكرێن و خولەكە پێدەنێتە یاریی کۆتاییەوە، ئەمەش پاش ئەوەی هەر هەشت یارییەكەی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی 8 یانەی خولەكەكران. 
لە یارییەكانی قۆناغی 8 یانەدا، گرنگترین و بەهێزترین یاریی بریتی بوو لە كلاسیكۆی نێوان بارسیلۆنا و ریاڵ مەدرید، یاریی یەكەمیان لە مەدرید كراو بارسیلۆنا 3-1 یارییەكەی لە مەدریدییەكان بردەوە، بەڵام یاریی گەڕانەوە كەلە كامپ نو كرا، یارییەكی زۆر جیاواز تربوو لە یاریی چونی مەدرید، یەكەم لەبەر ئەوەی لە كامپ نو كراو نزیكەی 92 هەزار هاندەری بارسا ئامادەی یارییەكە بوون كە ئەمەخۆی بۆخۆی رووداوێكی كەم وێنە بووە لەم خولە و زۆر خولی تری ئەوروپادا تەنانەت لە خولەكانی كوڕانیشدا رووبدات.
دووەمیش ئەوەبوو كە یارییەكە بەبردنەوەیەكی گەورەی بارسا 5-2 كۆتاییهات و بووبە بەهێزترین یانەی پاڵێوراو بۆ بردنەوەی نازناوی پاڵەوانی ئەمساڵیش چونكە ساڵی پاریش ئەم نازناوی پاڵەوانی بۆ خۆی یەكلاكردەوە.
بارسیلۆنا لە قۆناغی چوار یانەدا رووبەڕووی یانەی ڤۆڵڤسبۆرگی ئەڵمانی دەبێتەوە، پاش ئەوەی ئەمیش لە دوو یاریی چون و گەڕانەوەدا توانی 1-1 لەلەندن لەگەڵ ئەرسناڵ یەكسانبێت و لە یاریی دووەمیشدا 2-0 لێی بباتەوە.
دوو یارییەكەی تریش یەكەمیان لە نێوان ئۆڵۆمپیك لیۆن و یۆڤانتۆسدا بوو، یاریی دووەمیش لەنێوان پاریس سانجێرمان و بایرن مونشندا بوو ئەنجامی تەواوی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەكانی نێوان یانە بەشدارەكانی قۆناغی 8 یانە بەمشێوەیە بوون:
*بارسیلۆنا × ریاڵ مەدرید (2-1) (5-2).
*ڤۆڵڤسبۆرگ × ئەرسناڵ (1-1) (2-0).
*ئۆڵۆمپیك لیۆن × یۆڤانتۆس(1-2)(3-1).
*پا.سانجێرمان×با. مونشن(2-1) (2-2).
بەپێی خشتەی دانراو بۆ یارییەكانی ئەم خولە تایاریی كۆتایی، دوویاریی پێشكۆتایی بەمشێوەیە دەبن كە سەرەتا یارییەكانی چوون رۆژی 23/4/2022 و پاشان 30/4/2022 یارییەكانی گەڕانەوەش دەكرێن و براوەكان دەگەنە یاریی كۆتایی:
*بارسیلۆنا × ڤۆڵڤسبۆرگ-یاریگای كامپ نو.
*ئۆڵۆمپیك لیۆن × پا. سانجێرمان- یاریگای گروباما.

بابەتە پەیوەندیدارەکان