یادەوەریی وەرزشی

12:42 - 2022-04-04
وەرزش
182 جار خوێندراوەتەوە
خوالێخۆشبوو فەهمی فەقێ رەشید

خەسرەو گورون

38

لە ژمارەی پێشوودا باسی ئەوەم كرد كە بە یارییەكانی خولی جامی یانەكانی عیراق لە بەغدا و بەرامبەر یانەی ئەمانە دەستمان بە وەرزی 1987-1988 كرد، هەروەها ئەوەشم وت كە سیستمی یارییەكانی ئەو ساڵە چوون و گەڕانەوەبوو، باسیشم لە یاریی چوون كرد كەلە بەغدا كردمان، وا لەم بەشەی یادەوەرییەكانمدا باسی یاریی گەڕانەوە دەكەم.
یاریی گەڕانەوە دەبوو لە سلێمانی بكرایە، بەڵام بەهۆی جەنگی عیراق-ئێران و بە تایبەتیش ئەو كاتە ئێران دەستی كردبوو بە تۆپبارانی سلێمانی، لەبەر ئەوە یارییەكەمان برایە كەركوك.
تیمی ناوبژیوانی یارییەكە لە موسڵەوە هاتبوون، جەماوەرێكی مام ناوەندی خەڵكی شاری كەركوك بۆ هاندانی سلێمانی ئامادەی بینینی یارییەكەبوون، ئێمە درێسەكانمان سوور بوو، ئەمانەش بە درێسی سەوزەوە یارییان دەكرد، خوالێخۆشبوو فەهمی فەقێ رەشیدی قەشان سەرۆكی وەفدی سلێمانی بوو، حەمە بچكۆل و ئازاد وەهاب راهێنەری ئێمەبوون.
ئێمە وەك یانەی سلێمانی بەم پێكهاتەیەوە یارییمانكرد؛
*گۆڵچی: رەفیق عەلی.
*بەرگریكار: شەهید ئامانج عومەر ئیسماعیل، حەمەی حاجی واحید، خەسرەو گورون، نەبەزی عەلی ئاسكە.
*ناوەند: فەرەیدون كەمال، ئامانجی سەی برایم-كاپتنی تیپ، فەرەیدون ساڵح-نێرە.
*هێرشبەر: سەڵاحی شێخ ئەمین و حەمەی كەریم و ئالان.
راهێنەرانی تیپەكەش ئەم گۆڕانكارییانەیان كرد: ئاراسە سوور بۆ شوێنی ئالان، تەنیا حەسەن بۆ شوێنی نەبەز، ئالانی قالە یابە بۆ شوێنی حمەی كەریم.
ئەنجامی یارییەكەش ئێمە 1-0 لە تیپی یانەی ئەمانەمان بردەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی لەبەغدا 2-0 دۆڕابووین، لە خولەكە كراینە دەرەوە، بەگشتی لەم یارییەشدا یارییەكی باشمان كرد، هەلی گۆڵكردنی زۆرمان لەدەستدا، تاكە گۆڵی یارییەكەش من لەدەقیقەی 66 دا كردم لە ئەنجامی كۆرنەرێكەوە كە سەڵاحی شێخ ئەمین جێبەجێی كرد، 

بابەتە پەیوەندیدارەکان