شڤیۆنتیك دەچێتە پلەی یەكەمی

12:47 - 2022-04-04
وەرزش
492 جار خوێندراوەتەوە

ئیگا شڤیۆنتیكی پۆڵەندی نازناوی پاڵەوانی ماستەرزی كچانی میامی ئەمریكای بردەوە پاش ئەوەی لە یارییەكی تاك لایەنەداو زۆر بە ئاسانی(2-0)-(6-0)،(6-4) لە ناوۆمی ئۆساكای ژاپۆنی  بردەوە.
یارییەكە شەوی شەممەی رابردوو كرا، بەم نازناوەوە ئەمە سێیەم نازناوی ماستەرز و 1000 خاڵە ئەم كچە پۆڵەندییە دەستەبەریان دەكات، پێشتر و هەر ئەمساڵ نازناوی پاڵەوانێتییەكانی ئیندیانا وێلز و دۆحەشی بردەوە و بوو بە یەكەم كچە یاریزان ئەم دەستكەوتە لە ساڵێكدا تۆمار بكات.
بەم نازناو و پلەی یەكەمییە، شڤیۆنتیك ئەمڕۆ دووشەممە لە دوا ریزبەندیی كچانی یاریزانانی جیهاندا پلەی یەكەمی دەگرێت كە هەفتانە بڵاو دەبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان