رانیە چاوی لە سەرکەوتنە بۆ نایاب

10:05 - 2022-11-09
وەرزش
196 جار خوێندراوەتەوە

هه‌رێز جه‌مال 

تیپی تۆپی پێی یانەی رانیە ، ئامادەکارییەکانی بۆ بەشداریکردن لە خولی پلەیەکی کوردستان چڕکردۆتەوە کە بڕیارە یارییەکانی لە رۆژانی داهاتوو دەستپێبکات.
بێستون ئیبراهیم ، ئەندامی بەشی راگەیاندنی یانەکە بە کوردستانی نوێی وت؛ رانیە ئەمساڵ ئامادەکارییەکی چڕی دەستپێکردووە بە ئەنجامدانی چەندین یەکەی مەشق و کردنەوەی کەمپێکی راهێنان لە شاری سلێمانی و ئەنجامدانی چەندین یاری دۆستانە،
وتیشی ، یانەکە 11 یاریزانی نوێی خستۆتە ریزەکانی و ئامانجێتی رکابەری بکات بۆ سەرکەوتن بۆ خولی نایابی کوردستان. 
یانەی رانیە ساڵی 1992 دامەزراوە لە چەندین تیپی جیاواز پێک دێت و وەرزی رابردووش رکابەری دەکرد بۆ گەیشتن بە خولی نایاب بەڵام بلیتی سەرکەوتنی دایە چوارقوڕنەی دراوسێی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان