لە دووتووێی 544 لاپەڕەدا کتێبی «چرای ئەفسووناوی» بیرەوەرینامەی دەرهێنەری بەناوبانگی سوید و جیهان ئینگمار بێرگمان
وەرگێڕانی دلاوەر قەرەداغی چاپ و بڵاوکرایەوە.
ئەم کتێبە یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
لە بەشێكی کتێبەکەدا هاتووە: هەندێك كەسی تر رانوماییان كردم پێویستە بەرامبەر ئەو زەرەرانەی كە لێم كەوتوون: (كرێی دوو نمایشی شانۆیی: هەریەكەیان چل و پێنج هەزار كرۆن، راگرتنی فیلمێك: نزیكەی سێ ملیۆن كرۆن، زیانی دەروونی: یەك كرۆن، حەیا بردن: كرۆنێكی تر، هەمووی دەكاتە سێ ملیۆن و نەوەد هەزار و دوو كرۆن)، داوای یاسایی لەسەر (درێیفالد) ی داواكاری گشتیی تۆمار بكەم و داوای قەرەبووی لێ بكەم.
بینیم ئەمەش شتێكی بێهودەیە. كارێكی ئەماتۆرییانەیە. رەنگە رۆژێك لە رۆژان شانۆنامەیەكی هەزەلی لەسەر ئەم بابەتە بنووسم و منیش وەك ستریندبێرگ، كە هەرکاتێ تووڕە دەبوو، بڵێم:
»چاوەڕێ بە هەی تەرەس، لە تێكستی داهاتوومدا چاومان بە یەكتر دەكەوێتەوە!»