كارلۆس ئه‌لكارازی ئه‌ستێره‌ی نوێی تێنسی سه‌رزه‌وی ئیسپانیا مێژووییه‌كی نوێی بۆ پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزی میامی نووسییه‌وه كه بووه بچووكترین یاریزان جامی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه به‌رزبكاته‌وه.
ئه‌لكاراز كه ته‌مه‌نی 18 ساڵه له یاری كۆتایی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه رووبه‌ڕووی كاسپه‌ر رودی نه‌رویژی بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه.
ئه‌لكاراز به‌ر له ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتییه له پله‌ی 16یه‌می ریزبه‌ندی یاریزانان بوو، به‌ڵام به بردنه‌وه‌ی نازناوی ماسته‌رزی میامی كه 1000 خاڵی له ریزبه‌ندی له‌سه‌ره سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی یانزه‌یه‌م.
ئه‌لكاراز دیارترین ئه‌ستێره‌ی تازه ده‌ركه‌وتوی تێنسی سه‌رزه‌ویه له‌م وه‌رزه كه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پاڵه‌وانێتییانه‌ی به‌شداری كردوه به ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وتوه.
ئه‌لكاراز له رێگه‌ی بردنه‌وه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه كۆتایی به مۆته‌كه‌ی یاریزانه ئیسپانیه‌كان هێنا له پاڵه‌وانێتییه‌كه كه پێشتر هیچ یاریزانێكی ئیسپانی نه‌یتوانیوه ماسته‌رزی میامی بباته‌وه و هه‌شت جاریش له یاری كۆتایی دووچاری شكست بوون.
ئه‌م نازناوه‌ش سێیه‌م نازناوه ئه‌م یاریزانه له كاروانه‌كه‌ی دا ده‌یباته‌وه‌و دووه‌م نازناویشیه‌تی له‌م وه‌رزه دوای پاڵه‌وانێتی ریۆ دی جانیرۆ.