مووچە و بودجەی لیوای 20ی پێشمەرگە لە بودجەی 2023ی عیراقدا جێگیرکرا

02:38 - 2022-11-24
کوردستان
416 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای هەوڵە بەردەوامەکانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بۆ بەدواداچوون لەبارەی جێگیرکردنی لیوای 20ی ھێزەکانی پێشمەرگە و مووچە و بودجە و مافەکانیان، ئەمڕۆ ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆن و مەلا کەریم شکور ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و دیلان غەفوور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی، سەردانی وەزیری بەرگری عیراقیان کرد.

لەو بارەیەوە دیلان غەفوور رایگەیاند،
بە خۆشحاڵییەوە وەزیری بەرگریی عیراق پێی راگەیاندین کە مووچە و بودجەی لیوای 20ی ھێزەکانی پێشمەرگە لە بودجەی 2023 دا جێگیر کراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان