ناوەندی كەلتووریی چۆمان دیداری بەڕووی سازکرد

02:26 - 2022-11-26
کەلتور
468 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی كەلتووریی چۆمان، دامەزراوەیەكی رووناکبیرییە لە قەزای چۆمان چەندین چالاكی رووناکبیری و هونەریی سازکردووە. دوایین چالاكییان بەناوی دیداری بەڕوو بۆ شیعر بوو کە دوێنێ هەینی بەڕێوەچوو.
لە دیداری بەڕوو بۆ شیعردا، جگە لە پێشكەشكردنی چەند دەقێکی شیعری، هاوكات چەند لێکۆڵینەوەیەکیش پێشکەشکرا و خەڵاتیش بەسەر شاعیرە بەشداربووەكاندا دابەشكرا. 
لەو بارەیەوە،  پێشەوا چۆمانی،  بەڕێوەبەری ناوەندەكە  بە دەنگی گەلی كوردستانی راگەیاند، یەكەمجارە لە قەزای چۆمان، کە شارۆچكەیەكی دوورەدەست، چالاكی هونەری و شیعر و موزیكی لەو جۆرە پێشكەش بكرێت. 
وتیشی، بەردەوام دەبین لە چالاكی ناوازەتر بۆ دڵخۆشكردنی گەنجان و هاووڵاتیانی سنووری قەزای چۆمانی سەر بەپارێزگای هەولێر.








بابەتە پەیوەندیدارەکان