دیداری پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

08:31 - 2022-11-26
کوردستان
613 جار خوێندراوەتەوە

بە چاودێریی هەڤاڵ حامیدی حاجی خالید،  ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی کۆمەڵایەتیی ی.ن.ک و بەدروشمی (تێڕوانینی دادپەروەرانەی یەکێتی بۆ پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان)، دیداری پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
دیدارەکە، لە سەعات 2:30 ی پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 2022/11/28 لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
بەپێی بەرنامەی دیدارەکە، دیبەیتێک سازدەکرێت بۆ هەریەک لە سالار مەحمود، حەسیبە عەبدوڵڵا و حەبیب محەمەد جاف.
سالار مەحمود باسێک سەبارەت بە ماف و ئازادیی پێکهاتەکانی کوردستان لە روانگەی یاسا نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانەوە پێشکەش دەکات. 
هەروەک حەسیبە عەبدوڵڵا بابەتێک سەبارەت بە گرفتەکانی بەردەم بەشداریی راستەقینەی پێکهاتەکان و لێکەوتەکانی 
سیستمی کۆتا لە هەرێمی کوردستاندا پێشکەش دەکات.
هەروەها حەبیب محەمەد جاف بابەتێک لەبارەی پێکهاتەکان لە نێوان یاسا و واقیعی سیاسیدا پێشکەش دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان