سەرۆک بافڵ و سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە

08:45 - 2022-11-26
عیراق
417 جار خوێندراوەتەوە

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەغدا كۆبوونەوە.
‏‎لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگی و یەكخستنی هەوڵەكان كرایەوە لەپێناوی سەرخستنی بەرنامەی حكومەت كە خۆی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، چەسپاندنی یاسا و بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداریدا دەبینێتەوە.
‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەجێبەجێكردنی ئەو خاڵە نیشتمانییانە كردەوە كە لە بەرنامەی حكومەتدا جێگیركراون و رایگەیاند، دەبێت رێز لەو رێكەوتنە سیاسییانەی نێوان كورد و لایەنە سیاسییە عیراقییەكان بگیرێت. دەستوور بكرێتە بنەمای چارەسەركردنی ریشەییانەی كێشەكان و هاوبەشیی راستەقینە پەیڕەو بكرێت، ئەمەش فاكتەرێكی گرنگی بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و كۆمەڵایەتییە لە وڵاتدا.
‏‎لەبارەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و گۆڕانكاری لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا سەرۆك بافڵ وتی، ئەركی حكومەتی نوێیە بەشێوەیەكی یەكسان و دادپەروەرانە خزمەتی هەموان بكات، ناكۆكییە سیاسییەكان تێكەڵی حوكمڕانی و مافەكانی هاووڵاتییان نەكرێت. بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانتان دەبێت.
پرسی ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوان ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی سنوورەکان تەوەرێکی تری گفتۆگۆکان بوو و لەو بارەیەوە بڕیاری پێویست دران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان