مەبەست لە ئازادی هەڵبژاردنی كچ چییە؟

10:15 - 2022-11-26
هەمەرەنگ
631 جار خوێندراوەتەوە

نازانم بۆچی هەموو كاتێ كچان دەناڵێن بە توانج و قسەی دەوروبەرەوە، بە بەردەوامی بە كچ دەڵێن تۆ كچی بە زووترین كات شوو بكە كە شوو دەكات دواتر دەڵێن با منداڵ ببێت، پاشان دەڵێن منداڵەكە با كوڕ بێت، منداڵی كچ بە كەڵك نایەت، لە كاتێكدا هەر كچە كە دەبێت بە دایك و ئەگەر منداڵی كچی نەبێت ئەوە مرۆڤایەتی لە  گەشە دەوەستیت. بێگومان بەوەشەوە ناوەستن و دەڵێن منداڵێك كەمە پێویستە منداڵی دیكەت ببێت، ئیتر ئەم هەموو ستەمە بەرامبەر كچان رابگرن، زەمەنی ئێستا لەگەڵ رابردوودا جیاوازی هەیە ژیان گۆڕاوە چونكە ئێستا هەموو شتێك لە ژیانی كچاندا لەگەڵ تەمەنیدا بە هەنگاوە، كچی وا هەیە دەیەوێت بخوێنێت و دواتر كاربكات و خاوەنی ئامانجی خۆیەتی، پێویستە ئیتر هەموان ئەوە بزانن كە كچان ئێستا خاوەنی ئامانج و خەونن و خاوەنی ئازادی تەواوەتی خۆیانن لە هەڵبژاردن و بڕیارەكانیاندا.
دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان