سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/11/2022، له هۆڵی یه‌كێتیی نووسه‌ران له سلێمانی، لقی سلێمانی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، مه‌راسیمێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (پێڵاوه‌كانم و نێره‌موكانی فیفا) بۆ شاعیر‌و و نووسه‌ر سه‌ڵاح جه‌لال رێكده‌خات. به‌رهه‌مه‌كه سیناریۆیه و نوێترین ئه‌زموونی شاعیره له بواری نووسین.