دوای پێنج مانگ له زه‌ماوه‌ند گێڕانی ئه‌كته‌ری سوری نه‌سرین تافش له‌گه‌ڵ دكتۆرێكی میسری به‌ناوی شه‌ریف شه‌رقاوی هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌یان به ماوه‌یه‌كی كه‌م له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه، چونكه نه‌سرین له ماوه‌ی رابردوودا هه‌موو پۆسته‌كانی له سۆسیال میدیا بریتی بوون له ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ مێرده‌كه‌ی.
دوای پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رییان له ماوه‌ی دوو مانگی سه‌ره‌تایاندا هه‌ردوو لا فۆڵۆی یه‌كتریان له ئینستگرام لابرد، هاوكات هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و كاته وتی تكایه هیچ شتێكی خراپ له باره‌ی ئێمه مه‌ڵێن ئێمه هه‌ر ژن و مێردین و جیانه‌بوینه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو یه‌كێك له فۆڵه‌وه‌رزه‌كانی شه‌ریف شه‌رقاوی له كۆمێنت نووسیبووی كوا نه‌سرین؟ له وه‌ڵامدا شه‌ریف وتی من و نه‌سرین جیابووینه‌ته‌وه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك من و نه‌سرین به‌یه‌كه‌وه نابه‌ستێته‌وه، ئه‌مه زۆری نه‌خایاند و به ماوه‌یه‌كی كورت هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌كه‌یان به ره‌سمی بڵاوكرایه‌وه و ته‌نها بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ هاوسه‌ری یه‌كتر بوون، بێگومان ئه‌مه یه‌كه‌م شووكردنی نه‌سرین تافش نییه و بێگومان كۆتاییش نابێت.
دیانا ئه‌حمه‌د