بێ هەوا چی لێ دێت؟

11:18 - 2022-11-27
دووتوێ
314 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر هێلکەیەک بخەیتە ناو ئاو یان ئۆکسجینی لێ ببڕیت ئەوا جوجەڵەکەی ناوی دەمرێت، تۆبڵێی جوجەلە یان کۆرپەی باڵندە و پەلەوەرەکان لەناو هێلکە چۆن چۆنی هەوایان بۆ بچێت؟ 
زانایان بۆیان سەلماوە سپێنەی هێلکە جگەلەوەی بۆ بەرگری جوجوڵەی ناویەتی سەرچاوەی پرۆتینیشە بۆی، بەڵام زەردێنەیە پێداویستیەکانی خۆراکی کۆرپە دابین دەکات، سەبارەت بە ئۆکسجینیش لەڕێی کونی بچکۆلەی ناو توێکڵە رەقەکەو پێستە سپیەکەی ژێرەوە و دەمارەکانی خوێن لەناو هێلکە ئۆکسجینی بۆ دەچێ و بۆ دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنیش هەمان سوڕ دووبارە دەبێتەوە، بۆیە هەر کاتێک ئۆکسجین لە هێلکە ببڕێت جوجەڵەکەی ناوی دەخنکێت.

سەرچاوە: The Guardian

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان