سەندیکای رۆژنامەنووسان بەیاننامەکەی لیژنەی داکۆکی رەتدەکاتەوە و لە پرۆتۆکۆل دەیسڕێتەوە

03:41 - 2022-11-27
کوردستان
411 جار خوێندراوەتەوە

سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە رۆژنامەنووسان سەبارەت بە پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان و بەیاننامەی جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسان لە پرۆتۆکول و تۆماری فەرمی سەندیکا دەسڕێتەوە و کاریان پێناکات.
هەندرێن ئەحمەد وتەبێژی ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ 27/11/2022 بڵاویکردۆتەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە سەندیکای رۆژنامەنووسان هەوڵی بۆ ئەوەیە پیشەی رۆژنامەنووسی و ئازادی رۆژنامەنووسی مسۆگەر بکات و نەبێتە بەشێک لەو تەنگژە و ململانێیەی کە لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا روودەدات.
ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە:

بابەتە پەیوەندیدارەکان