سەرۆک بافڵ پێشوازیی لە وەزیری دادی عیراق کرد

07:31 - 2022-11-27
عیراق
343 جار خوێندراوەتەوە

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق.
‏‎لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە خالید شوانی کرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەک وەزیری دادی عیراق و ھیوای خواست پشتبەستوو بە سەركەوتنەكانی رابردوو، رۆڵێكی كاریگەر ببینێت لە چەسپاندنی یاسا و یەكسانی كۆمەڵایەتی، پاراستنی مافی هەموو گەلانی عیراق و خزمەتكردنی كەركوك و هەموو ناوچە دابڕێنراوەكانیتر.
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی تەواوی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و رایگەیاند، چاوپۆشی لە كەس مەكەن و یاسا بخەنە خزمەت هاووڵاتییانەوە، پشتگیری لەهەر هەوڵێك دەكەین كە وڵات بەرەو دامەزراوەییبوون و سەروەریی یاسا دەبات.
‏‎لە بەرامبەردا، خالید شوانی بەڵێنیدا پارێزەری یاسا و سەربەخۆیی دادگا بن و وتی، هەموو هەوڵێكمان لەپێناوی پاراستنی یاسا و ژیانی هاووڵاتییان دەخەینەگەڕ و خزمەتكاری هەموو لایەك دەبین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان