دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزی میامی كه 1000 خاڵی له ریزبه‌ندی یاریزانان له‌سه‌ربوو ده‌سته‌ی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی نوێترین ریزبه‌ندی یاریزانانی بڵاوكرده‌وه كه چه‌ندین گۆڕانكاری به‌خۆوه بینیوه.
ئیگا شڤیۆنتیك دوای بردنه‌وه‌ی ماسته‌رزی میامی و وازهێنانی ئاشلی بارتی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانان بووه یه‌كه‌م پۆڵه‌ندی سه‌ربكه‌وێت بۆ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانان.
شڤیۆنتیكی 20 ساڵ بووه‌ته بچووكترین یاریزانیش له وه‌رزێك هه‌ر سێ ماسته‌رزی دۆحه و ئیندیان وێڵز و میامی بباته‌وه و سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش له‌پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی بوو.
شڤیۆنتیك پاشه‌كشه‌ی له پاڵه‌وانێتی چارلستۆن كرد و له ریزبه‌ندیه‌كه‌شدا به‌جیاوازی نزیكه‌ی 2000 خاڵ له پێش باربۆرا كریچیكۆڤای چیكی دێت كه 2 پله‌ی سه‌ركه‌وتووه و پاولا بادۆسای ئیسپانیاش 3 پله هاتۆته پێشه‌وه‌و سه‌ركه‌وتووه بۆ پله‌ی سێیه‌م.
له‌سه‌ر ئاستی كوڕانیش جیاوازی نێوان نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی پێشه‌نگ و دانێل میدڤیدیڤی دووه‌م ته‌نها 10 خاڵه.
به‌ڵام دیارترین گۆڕانكاری سه‌ركه‌وتنی كامیرۆن نوری بوو بۆ پله‌ی ده‌یه‌م و كارلۆس ئه‌لكارازی ته‌مه‌ن 18 ساڵیش دوای بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی میامی سه‌ركه‌وتوه بۆ پله‌ی 11یه‌م و ته‌نها 29 خاڵ له‌پله‌ی ده‌یه‌مه‌وه دووره.
ناداڵیش له‌پله‌ی سێیه‌مه‌وه چووه پله‌ی چواره‌م كه ئه‌لیكسانده‌ر زڤیریڤ شوێنی گرتۆته‌وه.