سەرۆک بافڵ نیگەرانییەکانی یەکێتی لەبارەی بۆردومانەکانەوە گەیاندە باڵیۆزی ئێران

09:47 - 2022-11-27
عیراق
342 جار خوێندراوەتەوە

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق لە ماڵی مام لە بەغدا كۆبوونەوە.
‏‎لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و دوایین ئەگەر و پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عیراق تاوتوێكران و جەخت لە سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە وڵات و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە بوارە جیاوازەكاندا كرایەوە.
‏‎سەرۆك بافڵ هەڵوێست و نیگەرانییەكانی یەكێتی لەبارەی بۆردوومانەكانی ئەمدواییەی ئێران بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان گەیاندە باڵیۆزی ئێران و رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی هاووڵاتییان و چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان مایەی نیگەرانیمانە، دەبێت كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەربكرێن و بەهەموو شێوەیەك دژی توندوتیژی و قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكانین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان