״گەیشتن بە چارەسەر لەسەر بنەمای دەستوور״

09:19 - 2022-11-28
عیراق
258 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا پێشوازیكرد لە دارا رەشید مەحمود وەزیری پلاندانان و كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەك لێپرسراوی دیكەی حكومەتی هەرێم.
لەمیانی دیدارێكدا، پەیوەندیی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێكرا، كە تیایدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنی نێوانیان بۆ تاوتوێكردنی مەسەلە هەڵپەسێردراوەكان و دانانی خشتەیەكی كاتی بۆ پەسەندكردنی قانوونەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك، كە جێگەی رەزامەندی بێت لەسەر بنەمای دەستوور و قانوون و دەستەبەركردنی مافی هاووڵاتیان.
لای خۆیانەوە، ئەندامانی وەفدەكەی هەرێم، رێنماییەكانی سەرۆك كۆماریان بە گرنگ وەسفكرد و جەختیانكردەوە لە گرنگیی لێكتێگەیشتن و تێڕوانینەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان و تێپەڕاندنی ئاستەنگییەكان و پەلەكردن لە پەسەندكردنی قانوونی بودجە و هەنگاونان بۆ پێشەوە لەپێناوی بەدیهێنانی خواستی هاونیشتمانیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان