له پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا له ناوه‌ندی هونه‌ریی جیهانیی، سزادانی گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی چین-ی (كریس وو) بوو له لایه‌ن دادگاكانی په‌كین به 13 ساڵ زیندانی به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كچه خوێندكارێكی 17 ساڵان، ئه‌مه‌ش هه‌واداره‌كانی بێتاقه‌ت كرد و كۆمپانیاكانیش گرێبسته‌كانیان له‌گه‌ڵی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای چاویانگ له په‌كین، دوو بڕگه له خۆده‌گرێت، سزای یه‌كه‌میان 11 ساڵ و 10 مانگه، به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی و بڕگه‌ی دووه‌میش سزادانی كریس وو-ه به 1 ساڵ و 10 مانگ به تۆمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك كه ویستویه‌تی وه‌كو له‌شفرۆش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات. سزاكه‌ی كریس وو هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، به‌ڵكو دوای 13 ساڵه‌كه كه حوكمه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات، ده‌بێت چین جێبێڵێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نییه نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته ببێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌سڵی هونه‌رمه‌نده‌كه كه‌نه‌دییه.
تاوانباركردنی كریس وو، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سكاڵایه‌ی كه ساڵی پار كچه خوێندكارێك به‌رامبه‌ری تۆماریكرد به‌وه‌ی كه كاتێك مه‌وعیدی یه‌كتر بینیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ كریس وو، به‌ڵام ئه‌و ئیستغلالی كردووه‌و ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر.
كاردانه‌وه‌ی ئه‌م كاره وای كرد چه‌ندین كۆمپانیای به‌ناوبانگ كه گرێبه‌ستی ریكلامیان له‌گه‌ڵ ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌بوو، هه‌ڵی بوه‌شێننه‌وه‌و ته‌نانه‌ت هیچ هاوڕێیه‌ك له تیپه‌كه‌ی خۆشی ئاماده نه‌بوون به‌رگری له كریس وو بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی قێزه‌ونه، بۆیه هه‌واداره‌كانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كه به هونه‌رمه‌نده بێ هاوتاكه ناوی دێنن، زۆر نیگه‌ران بوون له‌و كاره‌ی
كریس وو.
كۆمار عه‌لی