دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه سێ جار فیكه‌ی په‌ناڵتی بۆ لێدرا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بووه یه‌كه‌م یانه له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا زۆرترین فیكه‌ی په‌ناڵتی بۆ لێبدرێت، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دا نییه.
هه‌میشه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان گفتوگۆی نێوان هانده‌رانی تۆپی پێ له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی داوه‌ر به‌رده‌وامی ده‌بێت ته‌نانه‌ت دوای هاتنی ڤاریش ئه‌و گفتوگۆ و شه‌ڕه قسه‌یه درێژه‌ی هه‌بووه‌و سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش دوای ئه‌وه‌ی داوه‌ر 3 جار فیكه‌ی په‌ناڵتی بۆ ریاڵ مه‌درید لێدا ئه‌و شه‌ڕه قسه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیكان زیاتر بوو.
به‌هۆی ئه‌و سێ په‌ناڵتیه‌ی له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به سێلتاڤیگۆ بۆی هه‌ژمار كرا ریاڵ مه‌درید چووه پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یانه‌كانی خولی ئیسپانیا له‌م وه‌رزه له رووی په‌ناڵتی لێدانه‌وه و ریكۆردێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵیشی یه‌كسان كردوه.
دواین جار كه له یارییه‌كی خولی ئیسپانیا ریاڵ مه‌درید 3 په‌ناڵتی بۆ هه‌ژمار كراوه وه‌رزی 1957-1958 بووه‌و ئه‌و جێگه‌ی سه‌رنجیشه ئه‌و یارییه‌ش هه‌ر به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ بووه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ماركا ریاڵ مه‌درید ئه‌م وه‌رزه 10 جار فیكه‌ی په‌ناڵتی بۆ لێدراو كه هه‌شت په‌ناڵتیان گۆڵی پێكراوه و له‌دوای ئه‌ویش ڤالێنسیا دێت كه هه‌شت په‌نالتی بۆ هه‌ژمار كراوه‌و حه‌وت گۆڵیان پێكردوه، له‌پله‌ی سێیه‌میش هه‌ر سێ یانه‌ی بارسێلۆنا و سۆسیداد و ئه‌لاڤێس كه یه‌كی 7 په‌ناڵتیان بۆ گیراوه.
به‌ڵام له ناوخۆی ئیسپانیا بارسێلۆنا خاوه‌نی ریكۆردێكی سه‌رنڕاكێشه كه هیچ په‌ناڵتیه‌ك دژی یانه‌كه نه‌گیراوه.
له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش یانه‌ی ناپۆلی له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت كه 11 جار فیكه‌ی په‌ناڵتی بۆ لێدراوه‌و ئینته‌ر و ریاڵیش به 10 په‌ناڵتی له‌پله‌ی دووه‌م دێن.