ههرێز جهمال
یهكێتیی تۆپی پێی جیهان لە سەروبەندی یارییەکانی بیست و دووهەمین مۆندیالی قهتهردا، چەند ئامارێکی سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوە، وا ئێمەش لێرهدا ئاماژەیان پێ دەدەین.
203
203 سم، بەرزی باڵای ئەندرێس نۆبێرتی گۆڵپارێزی هۆڵەندایه کە دەبێتە باڵابەرزترین یاریزانی بەشداری مۆندیالی قەتەر، ئەم یاریزانە پێش ڤانیا میلینکۆڤیچ ساڤیچ گۆڵپارێزی سربیا و تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی كهوتوو كه ئهوان بەرزی باڵایان 200 سم، لە بەرامبەردا هاری سوتاری بەرگریکاری ئوسترالی 198سم.
163
163 ژماری ئەو یاریزانانەیە له مۆندیالی قهتهردا کە نوێنەرایەتی یانهكانی ئینگلتهرا دهكهن، ئەو ژمارەیە لە کۆی 831 یاریزانی بەشداری ئەم مۆندیالەیە، دەکاتە 19:6% - ی یاریزانانی مۆندیال، ئەو ژمارەیەش دوو هێندەی یاریزانانی خولی یانهكانی ئیسپانیایە کە 86 یاریزانی لا لیگا بەشداریی تیادا دەکەن.
118
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی 118 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکردووه، ئەم ژمارەیە زیاترە لە کۆی گشتی گۆڵەکانی هەر 26 یاریزانەکەی پێکهاتەی ههڵبژاردهكانی: ئوسترالیا، کامیرۆن، ئیکوادۆر، غانا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، مەغریب، هۆڵەندا، سعودیە، سەنیگال، سربیا.، ئیسپانیا، تونس، ئەمریکا و وێڵز.
40
ئەلفرێدۆ تالاڤێرا گۆڵپارێزی دووهمی ههڵبژاردهی مەکسیک بەر لە 63 ڕۆژ لە دەستپێکردنی مۆندیال، بەربەستی تەمەنی 40 ساڵی تێپهڕاند، بەمەش بووبه بەتەمەنترین یاریزانی مۆندیالی قەتەر، تالاڤێرا دەبێتە هەشتەمین یاریزانی تەمەن چل ساڵ کە بەشداری لەمۆندیال بکات، دوای ئەم یاریزانانەی تر دێت کە پێشتر لە مۆندیلەکانی پێشوودا بەشدارییان کرددە؛ دینۆ زۆفی ئیتاڵی و نۆرسن پات جێنینگز یاریزانی ئێرلەندا و پیتەر شیڵتۆنی ئینگلیزی و عەلی بومێنیگلی تونسی و فرێد مۆندراگۆنی کۆڵۆمبی و ئیسام ئەلهەداری میسری و ڕۆجەر میللای هێرشبەری کامێرون.
لەم مۆندیالەدا دوای تالاڤێرا، هەریەک لە یاریزانی ناوەڕاستی کەنەدی ئاتیبا هاچینسۆن، پیپی بەرگریکاری پورتوگالی و ئیجی کاواشیمای گۆڵپارێزی ژاپۆنی و دانی ئەلڤێسی بەرگریکاری ڕاستی بەڕازیلی و ڕیمکۆ پاسڤیر توالیا گۆڵپارێزی هۆڵەندا بهتهمهنترین یاریزانهكانی مۆندیالی قهتهرن.
26
قەتەری میواندار و سعودیه تاکە دوو وڵاتی ئەم مۆندیالەن کە تهواوی یاریزانهكانیان لە خولی ناوخۆدا یاریی دەکەن، ئینگلتەراش لەئەنجامی بەشداریکردنی جود بێلینگهامی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە پێکهاتەی گاریس ساوسگەیت تهنیا ههڵبژاردهیه كه یهك یاریزانی له پێكهاتەکەیدا لە خولی ناوخۆدا یاریی ناکات.
18
یوسف مۆکۆکۆ منداڵترین یاریزانی مۆندیالی قەتەر دەبێت، لەکاتێکدا هێرشبەرە ئەڵمانییەکە ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو لە چوارچێوهی کردنەوەی یارییەکانی مۆندیال ئاهەنگی هەژدەهەمین ساڵی لەدایک بوونی خۆی گێرا، پاشان گارانگ کۆلی ئوسترالی، گاڤی ئیسپانی، جویسۆن بینێتی کۆستاریکی، بیلال ئالخانوسی مەغریبی و ئیسحاق عەبدولفەتاوی غانی دێن.
17
بایرن میونشن و بارسیلۆنا تهنیا دوو یانهی جیهانن کە زۆرترین یاریزانهكانیان له مۆندیالدا بەشداریی دەکەن كە 17 یاریزانە.
10
فەرەنسا لە مۆندیالی قەتەردا 10 یاریزانی لەو یاریزانانەن کە لە مۆندیالی روسیا 2018 - شدا بەشداربوون و لەو مۆندیالەشدا نازناوەکەیان لەسەر حیسابی کرواتیا بەدەستهێنا، کە بریتین لە؛ گۆڵپارێز هوگۆ لۆریس و ستیڤ مانداندا و ئەلفۆنس ئاریۆلا و عوسمان دێمبلی و ئۆلیڤیێر جیرۆد و ئەنتوان گریزمان و لوکاس هێرناندێز و کیلیان مباپێ و بنیامین پاڤارد و ڕافایل ڤاران.
10
تۆماس مۆلەری ئەڵمانی کە لەم مۆندیالەشدا بەشداریی دەکات، زۆرترین گۆڵی لە مۆندیالەکانی پێشوودا کردووە کە 10 گۆڵە، دوای ئەویش ئەم یاریزانە بەشدارانەی تر دێن؛ لیۆنێل مێسی ئەرجەنتین و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی 8 گۆڵ و لویس سوارێزی ئۆرۆگوای 7 گۆڵ، هاری کەین ئینگلتەرا و نەیماری بەڕازیلی 6 گۆڵ،.
5
چوار یاریزان بۆ جاری پێنجەم لە ژیانی وەرزشیی خۆیاندا لە مۆندیالدا بەشداری دەکەن، ئەوانیش بریتین لە ئەندرێس گواردۆی مەکسیکی و گیلەرمۆ ئۆگوایی گۆڵپارێزی مهكسیك و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی.